سولی ئۆن وێب
نەک تەنها گەورەکان بەڵکو منداڵەکانیش بەدیار هەواڵەکانەو دادەنیشن بۆ ئەوەی بزانن بەیانی بڕۆن بۆ خوێندنگە یاخود بایکۆتە. تێکچون و خراپی باری ئابووری کوردستان کەم تا زۆر کاریگەری کردۆتە سەر هەموو چینە جیاوازەکان و جموجۆڵی بازاڕ و فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندن و بنکە تەندروستییەکان. ئەمە وای کردووە زۆربەی خەڵکی ئاگاداربن لە بارودۆخەکە و لە چاوەڕوانی هەواڵە جۆراوجۆرەکاندا بن.
پاش پێ نەدانی موچە بۆ ماوەی چەند مانگێک و بەنیوە کردنی موچە، مامۆستایان لە ناوەندەکانی خویندن دەستیان کرد بە بایکۆت کردن، بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای سلیمانی. ئەمەش بەشێوەی جۆراوجۆر کاریگەری لەسەر خوێندکاران و ناوەندەکانی خوێندن هەبووە.
نزا دەڵیت، "وەکو ئەوە وایە دایناسۆڕێک بێت و ساڵێک لە تەمەنم بخوات،" ئەمە وتەی خوێندکارێکی پۆلی چواری بنەڕەتییە. پاشان ئەم هەستەی بە وێنەیەک دەردەبرێت و پیشانی خیزانەکەی دەدات لە کاتێکدا دڵگرانە کە ئەم ساڵی خوێندنی بفەوتێت.
پێش ئەوەی خەونی منداڵەکانی ئەم میللەتە تێکبشکێنرێ، پێویستمان بە پلانی تۆکمە و داهێنەرانە هەیە بۆ رزگاربوون لەم قەیرانەی هەموو چینەکانی گرتۆتەوە.