ئەدێل خەڵاتی

26/02/2016    14:18

ئەدێل خەڵاتی "بریت" بۆ باشترین گۆرانیبێژ پێبەخشرا 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب

گۆرانی بێژی بەناوبانگ ئەدێل خەڵاتی "بریت" ی بردەوە کە بەرزترین خەڵاتی موزیک لە بەریتانیا دادەنرێت. ئدێل ئەم خەڵاتەی بۆ گۆرانی "Hello" کە بە باشترین گۆرانی ساڵ دەستنیشانکرا، هەروەها وەک باشترین گۆرانبێژی بەریتانیاش خەڵاتکرا. لەساڵی ۲٠۱۵ بۆ ئەلبومی ۲۵ ئەدێل ریکۆردی باشترین فرۆشی شکاند کە تا کۆتای ساڵی زیاتر ٤٤،۷ ملیۆن ئەلبوم فرۆشی هەبوە.
بۆ خەڵاتی باشترین هونەرمەندی بەریتانی جەیمس بەی بۆ بەرهەمی "Hold Back the River" خەڵاتەکەی بردوە، هەروەها باندی کۆڵدپلەی "Coldplay" خەڵاتی باشترین باندی موزیکی بەریتانی پێبەخشرا، کە ئەمە بۆ جاری چوارهەمە ئەم خەڵاتەیان وەک باشترین باند پێببەخشرێت. ää  

خەڵاتی بریت " Brit Awardsä" لەساڵی ۱۹۷۷ بۆیەکەم جار بەخشراوە، لەساڵی ۱۹۸۲  ساڵانە دەبەخشرێت. ئەم خەڵاتە بە بەرزترین خەڵاتی موزیکی بەریتانیا دەژمێردێت، لەسەر ئاستی خەڵاتە نێونەتەوەیەکان لە ئاستی خەڵاتی مۆزیکی " Grammys" دایە کە لە ئەمەیکا .     
 
 
سەرچاوە: spiegel.de 


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw