سولی ئۆن وێب لە هەشتاو هەشتەمین خەڵاتەکانی ئۆسکاردا کە شەوی رابردوو بەڕێوە چوو، بۆ ئەمجارەیان بەخت یاوەری لیۆناردۆ دیکاپریۆ بوو وخەڵاتی ئۆئسکاری ٢٠١٦ ی بەدەست هێنا و وەک باشترین ئەکتەر دەست نیشان کرا بۆ فیلمی The Revenant. دوای چوار جار پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە کۆتاییدا لیۆناردۆ دیکاپریۆ توانی خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٦ بە دەست بهێنێت. ئەمە پێشتر مشتومڕ و بیروڕای جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنابوو. سەرچاوە: euronews.com