سولی ئۆن وێب
خشتی بنمیچی خۆری داهێنانێکی نوێیە کە زۆر یارمتیدەرە بۆ پاشەکەوتکردنی وزە و کەمکردنەوەی خەرجی کارەبا. تیشکی خۆر دەتوانێت بەشێکی گەورەی وزەی پێویستی ناو ماڵ دابین بکات بە بێ خەرجی زۆر. رەنگە لە ئێستادا چەندان رێگە چارەی سەرنجڕاکێشتر هەبێت بۆ دابینکردنی وزە بەڵام وزەی خۆر ئاسانترینیانە بۆ دانان.
هەبوونی ماڵێکی گەرم و ئاوی گەرم کێشەیەکی گەورەیە و پێویستی بە چارەسەری ریشەییە. بە هۆی زۆری پیسبوونی ژینگە بە هۆی مادە گەرمکردنە باوەکانەوە پێویستە رێگەچارەی تر بدۆزینەوە بۆ گەرمکردنی ماڵەکانمان لەبری بڕینی دار و سوتاندنی مادەی زیانبەخش و تێکدانی ئیکۆسستەمەکەمان.
پێشتر سستەمی تیشکی خۆری گران بوو هەموو کەس نەیدەتوانی بیکڕێت و دایبنێت بۆ ماڵەکەی بەڵام لە ئێستادا نرخەکەی کەم بۆتەوە و زۆر کەس دەتوانێت سوودی لێ ببینێت.
ئەم خشتە خۆریانە شێوەیان جوانترە و باشترن لە پلێتە کۆنەکان کە لەسەر سەربان دادەنران. دەتوانین ئەو پلێتانە بە تەواوەتی لابەرین لەبەر ئەوەی ئەم خشتانە زۆر بە باشی کار دەکەن! خشتەکان لە گڵ دروستکراون و پانێڵەکان لە ناویاندا دانراون. دانانی خشتەکان ئاسانە، هەرچەندە قەبارەیان بچوکە بەڵام کاریگەرییان زۆرە.
هەروەها خشتی روون هەیە کە شێوەیان جوانترە و توانای بەرگەگرتنی کەشوهەوای سەختیان هەیە وەک خشتە گڵیەکان. بۆ هەندێک ناوچە ئەم خشتانەباشترینن چونکە رێگە بە رووناکی دەدەن تێپەڕێت. رێگە بە 90%ی رووناکیەکە دەدەن بێتە ناو ماڵەکەوە.

