سولی ئۆن وێب
كۆلێـــجی هونــهرهجوانهكانی زانـكۆی سـلێمانی / بهشـی گرافیك و دیـزاین له گـهڵ دهزگای ژیان بۆ مافی مرۆڤ پێشـانگای ( ڕهنگ كردنی خهونهكان ) لهگهلهری ئازاد شهوقی دهكاتهوه كه له ڕۆژی سی شهممه ( 8 / 3 / 2016 ) دهست پێ دهكات تا ( 15 / 3 / 2016 ) بهردهوام دهبێت له كاتژمێر 2 بۆ 6 ی ئێواره .
رەنگ کردنی خەونەکان
پرۆژەی رەنگکردنی خەونەکان وێنا کردنی خەونەکانی ئەو ئازارو مەینەتی و بەرگری و ئومێدەیە بۆ ساڵیادی رۆژی ژنانی جیهانی یادی هەشتی مارس لە ناو ئەم پرۆژە هونەریدا،
ئەم هەوڵە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە کۆمەڵێـک لە خوێندکـارانی کۆلیجی هونەر بەشـی گرافیک لە رێگەی ئەزمونی تایبەتی خۆیان و دنیابینینیان بۆ پرسی ژن لەناو فەزای ژیانی کۆمەلایــەتی و سیاسـی و ژینگەیدا ئەنجام دراوەو هەریەک وەک کەسایەتی خۆی هەوڵی داوە گوزارشت لە دیدو بۆ چونەکانی بکات لە رێگەی هەڵکۆڵین و چاپی گرافیکەوە وەک تێمایەک بەرخوردی لەگەڵدا بکەن،بە تایبەت لەم بارو دۆخە نائومێدەدا کە ئەتمۆسفیرێکی نیگەتیفی بۆ هەموان دروست کردوە ئەم وزە گەنجانە لەگەرمەی بایکۆتی خوێندنگاو زانکۆکاندا ژیان دەبەخشنە ئەم بەرهەمە هونەریانەو پێمان دەڵێن هێلانەکانمان لە یادە ،ئازارەکان دەدوێنین،چرای هیواکان دادەگیرسێنین،
بونی ئەم پرۆژانە گرنگی لەوەدایە جگە لەزیادکردنی ئەزمونی هەریەک لە خوێندکارەکان ئەزمونی کاری گروپ دروست دەکەن لە گەڵ دەرچون لەسنوری هۆڵەکانی خوێندن و بەشداربون لە ناو پرۆسەکانی ژیانی مەدەنی وگوزارشت کردن لە سەر پرسە هەنوکەیەکان ، کە ئەمانە بەشێکن لە پرۆسەی پەروەردەی هونەری و رۆشنبیری .
ئەم پرۆژەیە بە سەرپەرشتیارو رێکخستنی مامۆستا دارۆ رەسوڵ سەرۆکی لقی گرافیک و دیزاین ئەنجام دراوە کە لە رۆژی ٨/٣/٢٠١٦ لە گەلەری ئازاد شەوقی نمایش دەکرێت بۆ ماوەی هەفتەیەک
پرۆژەی رەنگکردنی خەونەکان پێ دەنێتە سێهەم ساڵیەوە لەگەڵ دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بەشێک لەپرۆژەکان ئەمساڵ لە بەریتانیا نمایش کران و بریارە بەرەو ولاتی ئەڵمانیا بروات
بەوهیوایەی کە بتوانین لە داهاتودا ئەم پرۆژانە بەردەوام بن خەونەکان هەرگیز بە بی رەنگی نەمیننەوە.
د. رێبوار سەعید
راگری کۆلێژی هونەر - زانکۆی سلێمانی