سولی ئۆن وێب
هەفتەی فاشیۆنی پاریس کۆمەڵێک نمایشی جیاوازی لە خۆ گرت جیاواز لە ساڵانی پێشوو.
کۆمەڵە کارێکی دیزاینەر لیسیلۆر فرۆجین ی هۆڵەندی لاو یەکێک بوو لەو کارانەی زۆرینەی بینینەکانی بە ئاراستەی خۆیدا راکێشا، کە سوود مەند بوو لە کارەکانی هونەرمەندی فەرەنسی کۆچکردوو نیکی دی سۆلفا کارەکانی بە رەنگاو رەنگ کردن و بارزکردنی پارچەکان دەچوونەوە سەر کارەکانی هونەرمەند.
لیسیلۆر دەڵێت رەنگە گەشو پاکەکان هۆکارێک بوون بۆ هەڵبژاردنیان بەم شێوەیە بۆیە بڕیارم دا سوود لە کارەکانی ئەو وەربگرم.
شێوەی کارەکانی نیکی زۆر ئازایانەو راستەوخۆن بە جۆرێک ئامادەیی گۆڕان و ئاسانە لە تێگەشتنیان بۆیە ئەم کۆمەڵە کارە هۆکارەێکە بۆ بنیاتنان و بەخشینی هێزێکی زیاتر.
هەروەها دەشڵێت دەمەوێت لەو رێگەیەوە رۆڵی هونەرمەندانی ژن بهێنمەوە ناوەوەو ئاماژە بە کارە مەزنەکانیان بدەم.
سەرچاوە: EURONEWS