سولی ئۆن وێب لە کارێکی نوێیدا هونەرمەندی کۆنسێپشواڵ راشیل بیری بە ناوی دۆڕانی زنجیرەی ژیانم نوێترین نمایشی خۆی نیشاندا. لە ژێر کاریگەری میدیاو رووداوەکانی رۆژدا ئەم کارەی دروست کردووەو تێیدا کەرەستەکانی وەک کاغەزی ئەلەمنیۆم و رەنگ و چەند کەرەستەیەکی دی بەکارهێناوە، راشیل دژی پووچیەکانی ژیان کاردەکات و رۆژانە پێی وایە هەموو دووبارەبونەوەکان خۆمان بەشێکین لە بنیاتنانی. لە بەشێکی قسەکانیدا بۆ پێگەی فوبیزی کلتوری دەڵێت ئێمە کە دەچینە بازاڕ و دەرەوە خۆمانین ئەو ژاوەژاوە دروست دەکەین و میدیاش دەکەین بە مۆتەکە بەسەر خۆمانەوە.