یەکەمین ژمارەی ناوەخت بڵاوبووەوە

11/03/2016    16:45

یەکەمین ژمارەی ناوەخت بڵاوبووەوە 


Têkst


سولی ئۆن وێب
 لاژە تەها


دوێنی ۱٠ی ۳ی ۲٠۱٦، لە مەراسیمێکدا ناوەندی غەزەلنووس ژمارە یەکی گۆڤاری "ناوەخت" ی بڵاوکردەوە. ناوەخت، گۆڤارێکی فکری ڕەخنەیی هاوچەرخە، شێوەکەی یاداشت و وتاری کورت و چاوپێکەوتنە. بەشدارانی ژمارەی یەکەم پێکدێن لە: "بەختیار عەلی، ئازادە ڕەحمانی، شیلان کوردستانی، کاوە قەڕەیشی، ئەکبەر حەسەن، وشیار مەحموودی، عەمار گوڵی، مەنسوور تەیفووری.

ئازادە ڕەحمانی، ئەندامی گۆڤار و بەشدار لە ژمارەی یەکەمدا، لە مەراسیمەکەدا وتی: " ئێمە دەمانەوێت وشەی "کاری بەکۆمەڵ" کە بەتاڵ کراوەتەوە لە مانا لێرە، بە تایبەت لە باشوور و لە ڕۆژهەڵات، بتوانین بیسەلمێنین وانییە و ئێمە ئەتوانین کاری بە کۆمەڵ بکەین، کارێك کە تەنها بلۆکێك نەبێت بۆ دیواری کلتوور، بچێتە نێو خەڵك. بچیتە نێو خوێندکاران، ڕەخنەی لێبگرن."

ڕەوەز حەمەساڵح، خاوەنی ناوەندی غەزەلنووس و ئەندامی ناوەخت، دەربارەی کاتی دەرچوونی گۆڤارەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: " پابەندی کاتمان نەکردووە، ناوەختنامەیە، بەڵام مەبەستمانە بتوانین وەرزانە ژمارەیەکی لێدەربکەیین." وتیشی: "ئەم پرۆژەیە درێژەپێدەری پرۆژەی کتێبی بیری ڕەخنەیی هاوچەرخە."

پرۆژەی کتێبی بیری ڕەخنەیی هاوچەرخ، پرۆژەیەکی فیکری ناوەندی غەزەلنووسە، کتێبی یەکەمی "مامۆستای نازان" ی ڕانسەر بوو، دووهەمین کتێبی "وشەکان و تابلەکان" ە لە نووسینی فوکۆ و ئەوانیتر.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناوەخت، کۆڕێك بۆ مەنسوور تەیفوور دەربارەی کتێبی "مامۆستای نەزان" بەڕێوەچوو. هەروەها کتێبی دووەمی زنجیرەی بیری ڕەخنەیی هاوچەرخ "وشەکان و تابلۆکان" بڵاوکرایەوە.




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw