سولی ئۆن وێب سیسیلیا لیڤی، هونه‌رمه‌ندی سویدی، بیرۆكه‌یه‌كی نوێی به بیردا هات بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانێكی نوێ ئه‌نجامبدات له كتێبه كۆنه‌كانی كه چیتر نه‌یده‌ویست هه‌ڵیانبگرێت.له جیاتی ئه‌وه‌ی به داخه‌وه فرێی بدات، بیرۆكه‌یه‌كی باشتر و جوانتری هه‌بوو، تا برگه دروست بكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌كانی كتێبه‌كان. سوپاس بۆ برینی چه‌ند پارچه‌یه‌ك، نوشتاندنه‌وه‌و پێوه نوساندن، كتێبه‌كان بوو به په‌رداخ و كوپ، و قاپ، و پێڵاو و ته‌نانه‌ت رووه‌كی دركاوی. به مانایه‌كی دیكه، ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی داهێنه‌رانه‌ی بچووكی سه‌ركه‌وتووی پر خه‌یاڵ بوو كه ده‌توانێ تۆزی سه‌ر ره‌فه‌كان نه‌هێڵێت.