بۆ یەکەم جار تەیت مۆدێرن پێشانگەیەکی گەورە بۆ هونەرمەندی شێوەکارمونا حەتوم دەکاتەوە

13/03/2016    15:47

بۆ یەکەم جار تەیت مۆدێرن پێشانگەیەکی گەورە بۆ هونەرمەندی شێوەکارمونا حەتوم دەکاتەوە  


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
ڕۆژگار موحمود

 لە ٤/٥ بۆ ٢١/٨/٢٠١٦ لە شاری لەندەن پێشانگەیەک بۆ هونەرمەند  مونا حەتوم بکرێتەوە، بە دوایدا گفتووگۆ دەکرێت لە سەر کارەکانی  لەهەمان مانگی حوزەیرانی داهاتوودا.
مونا حەتوم بەربەرەکانی و بینینێکی بەهێز بەرجەستە دەکات، هەوڵی پیشاندانی هەستی ڕووبەڕووبونەوە و پێداگیری و کێشمەکێشی جیهان لە کارە کانیدا بەڕوونی دیارە. 
لە هەردوو پێگەی (Tate Modern), ( The Sunday Times) چەندین پێگەی تر  هەواڵی پێشانگە کەی موناحەتوم وەک روداوێکی گرنگی هونەری باسکراوە، وەک هونەرمەندێکی شایستە کە لە گەلەری تەیت مۆدێرن نمایشی بۆ بکرێت، بە هۆی گرنگی و بەهێزی کارە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەندە لە سەردەم و نەوەی خۆیدا. 

مونا لە شاری بەیروتی وڵاتی لوبنان لە خێزانێکی فەلەستینی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٥ بە دواوە لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێ یە. کارەکانی لەو وڵاتە بەرەو پێش دەبات.   
لەڕێگەی بەکارهێنانی تێمای جیاواز بە یەکتر وەک جوانی و قێزەونی، وە لە هەمانکاتدا تێمای هاوشانی یەکتر. بینەر لەکارەکانیدا سەرقاڵمان دەکات لەگەڵ ناکۆکی، سۆز و ئارەزوو و ترس و دڵڕفاندن، لە هەمان کاتدا راچڵەکاندنمان تیا دروست دەکات..
ئەم پێشانگەیەی مونا هەتوم دەبێتە یەکەم ڕووداو ڕووماڵی گەورەو مێژوویی  ئەم هونەرمەندە لە وڵاتی بەریتانیا کە ماوەی ٣٥ ساڵ کارکردنی لە خۆ دەگرێت، لە کارە سەرەتاییە پێرفۆرمانسەکانییەوە بۆکارە  ڤیدیۆکانی ،هەروەها پەیکەروئینستلەیشنە زەبەلاحەکانی ، هەر لە سەرەتای کارکردنیەوە تا ئەم قۆناغەی ئێستای. 














 


هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw