سولی ئۆن وێب
ئامادەكردن : سەلیم جەمال
شەهرزاد ناوی تازەترین درامای ئێرانیه كەوا بە گشتی باس لە سەدەی ڕابردووی ئەو وڵاتەو شۆڕشو ئینقلابی ئەو سەردەمه دەكات، هەڵسەنگاندنێكی ڕابردوو و ئێستا دەخاتە بەر دیدی بینەران، لەپاڵ ئەمانەش خۆشەویستی دو ئاشق كە (شەهرزاد و فەرهاد)ن لە هەمبەر ئەم گیروگرفتانە خۆی پەلكێش دەكات،هەروەها سورن لەسەر یەكان گیری و ئەم جودا خوازیەی عەشیرەت و بنەماڵ گەراییەیان پێ قبول نیە، كه زەنگین بتوانێ عەشقیان بكڕێتو مامەڵەیان پێبكات، بەڵام بەو شێوەیەی كە ئەوان دەخوازن و بیری لێدەكەنەوە بۆیان ناچێتە سەرو كێشە لەوەی كە هەیە قوڵ تر دەبێ..
لە كارەكتەرە سەرەكیەكانی ئەم درامایە (مصگفی زمانی)یە كە ڕۆلی (فەرهاد) دەبینێ، (ترانه علی دوستی) ڕۆلی (شەهرزاد) دەبینێ، (علی نصیریان) ڕۆلی( بزرگ ئاغا یا هەمان ئاغای گەورە) دەبینێ هەروەها چەند كارەكتەری بەناوبانگی تر لەم درامایە ڕۆڵ دەگێڕن و بە گشتی لە "٢٦" ئەڵقه پێكهاتووە .
بەڵام لێرەدا ئەوەی شایەنی باسەو دەبێ ئیستێكی لەسەر بكەین، هونەرمەندی بەناوبانگی بە ڕەسەن كورد (محسن چاوشی)یە، لە پاڵ كاركردنی لەسەر نوێتنرین ئەلبومی بەناوی(میری بێ زیان) ڕۆڵێكی بەرچاوی بینیوەو هۆكاری سەركەوتنەكانی ئەم درامایەیە، كەوا تاكو ئێستا شەش گۆرانی بۆ ئەم درامایە چڕیوە بە ناوەكانی (همخواب، به رسم یادگار، كجایی، شهرزاد"دل مغموم"، افسار، ماه پیشونی) كە گشتیان بە كلیپ كراونو دەنگیان داوەتەوە هەروەها یەك لە گۆرانیەكانی بەناوی (كجایی) زیاتر لە "سێزدە" ملیۆن جار دانلۆدو پلەی كراوە، لەپاڵ ئەمانەش چاوشی توانیویەتی گوێگری نوێ بۆ سەر كارەكانی خۆی زێدە بكات و دو دەستە لە گوێگران بۆ میوزیكەكانی خۆی فەراهەم بكات، (گوێگری گشت پەسەند و گوێگری خاس پەسەند) .