سولی ئۆن وێب
ڕۆژی چوارشەمە، ١٩ی ڕەشەمە بە ئامادەبوونی لاینگرانی شێعر و زمانی کوردی کۆڕێکی زانستی بۆ خوێندنەوەی کتێبی نوێ ڕەزا عەلی‌پوور "کڕاکە" لە هۆڵی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوە چوو کە تێیدا تیشک خرایە سەر کتێبی شێعری، شاعرێکی نوێخواز و ناسراوی کورد.
به ڕاپۆرتی نەشری گوتار، ڕه‌زا شه‌جێعی به‌رپرسی بڵاڤگه‌ی گوتار سه‌باره‌ت به زمانی کوردی وتی: به خۆشحاڵیه‌وه ئێسته زمانی کوردی دووهه‌مین زمانی ئێرانه که زیاترین کتێب و گۆڤاری پێ به‌ڵاو ده‌کرێته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌مه‌کی نووسه‌رانی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و درێژه‌ی دا: هه‌ر له هه‌مان سه‌ره‌تا که جەنابی عه‌لی پوور کتێبه‌که‌ی بۆ ناردین، وه‌ک نه‌شری گوتار بڕیارمان دا ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ئه‌نجامی بده‌ین. چون ڕه‌زا عه‌لیپوور به‌ره‌ی ڕه‌وتێکی نوێی شێعریی کوردییه که به‌ڕاستی ده‌نگی و قسه‌ی خۆیی هه‌یه.
که‌ماڵ ئه‌مینی شاعر و نووسه‌ری کورد له‌سه‌ر کڕاکه وتی: ڕه‌زا عه‌لی پوور به‌ره‌ی ۴‌ی شێعری کوردییه، به‌ریه‌ک که بۆ ئه‌وه‌ی نوێگری بکات و خۆی بناسێنێت به ده‌یان ئارگۆمێنت و وتار و کۆڕ و کۆنفڕانسی له‌سه‌ر داهێنانه نوێ شعرییه‌که‌ی خۆی ئه‌نجام داوه تاکوو به ئێستای گه‌یشتووه، واتا کتێبی کڕاکه که ئێسته ئێمه دانیشتووین و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین به‌رهه‌می وه‌ها هه‌وڵ و تێکۆشانێکی دوور و درێژه که له ساڵه‌کانی ۱۳۷۰ی هه‌تاویه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و به به‌ره‌ی ۴‌ی شێعری کوردی ناسراوه.
ئه‌مینی له درێژه‌دا به‌راودێکی له نێوان کتێبی پێشووی شاعر و ئه‌م کتێبه نوێه کرد و وتی: له نێوان کتێبی قاڵییه‌ک ده‌ناسم له هه‌رچی گوڵیه‌تی ماندووه تاو‌و کڕاکه ئه‌زموونێکی جیاوازی زمانی و فه‌ڕمی ڕووی داوه که ده‌بێت به بایه‌خێکی زیاتره‌وه لێیان بڕوانین.
یونس حسه‌ینی شاعر و نووسه‌ری کورد له درێژه‌ی ئه‌م کۆڕه‌دا وتی: کاک که‌ماڵ به بابه‌تێکی هه‌ستیار ئاماژه‌ی دا، به‌ڕاستی له نێوان ئه‌م دوو کتێبه‌دا جیاوازی زۆر هه‌یه، ئه‌گه‌رچی کڕاکه درێژه‌ی هه‌مان ئه‌زموونی ئاوانگاردی عه‌لی پووره، به‌ڵام کتێبی "قاڵییه‌ک" هه‌م له ڕووی زمانی و هه‌م له ڕووی فۆڕمه‌وه کتێبێکی پڕ له ڕیسک‌تره، کڕاکه هه‌م هێمن‌تره، هه‌م زۆر وردتر ئاڵ‌وگۆڕی زمانی ئه‌نجام داوه و هه‌م فۆڕم و ڕیتمێکی هێورتری هه‌یه.
ئه‌م شاعره درێژه‌ی دا: ئێمه ڕه‌نگه له کڕاکه‌دا وه‌زن و قافیه‌ش بدۆزینه‌وه، به‌ڵام کتێبێکی عه‌رووزی و قافییه‌یش نییه و ئازاده، به گشتی کڕاکه ئه‌زموونێکی شاری‌تره و پڕه له سووچ و بنچی سرنج‌ڕاکێشی وردی زمانی و فوڕمی.
له درێژه‌ی کۆڕه‌که دوکتور مه‌سعوود بینه‌نده وتی: هیچ به‌رهه‌مێک جیاواز نییه له‌و ئاڵ‌وگۆڕه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیانه‌ی سه‌رده‌می خۆی. تاکوو به‌ر له ساڵه‌کانی ۷۰ی هه‌تاوی ڕوانینێکی ڕۆمانتیزیزم به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی و به تایبه‌ت شێعری کوردی‌دا زاڵ بوو که ئیدی به بنبه‌ستێکی زمانی و داهێنه‌ری گه‌یشتبوو، له ۷۰ به‌م لاوه کۆمه‌ڵێک ئاڵ‌وگۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران هاته ئارا و ئه‌مه‌ش له دوای ده‌نگی خۆی بوو، ڕه‌زا عه‌لیپوور یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که به نوێگه‌ری زمانی و شێعری خۆی توانی ببێته ده‌نگی ئه‌م ئاڵ‌وگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه و کۆمه‌ڵێک ئه‌زموونی نوێی شێعری پێشکه‌ش کرد که توانی به باشی له‌و قه‌یرانه‌ی به‌ره‌ی ڕۆمانتیسیزم بپه‌ڕێته‌وه.
بینه‌نده درێژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت ده‌روونشیکاری کڕاکه بکه‌ین به پاڕادۆکسێکی سه‌رتانسه‌ری له‌م کتێبه‌دا ده‌گه‌ین که هاوکات هه‌مان پاڕادۆکسه گشتییه‌که‌ی ژیانیشه. لاکان بابه‌تێکی سرنج ڕاکێشی هه‌یه و ده‌ڵێت که ئێمه هه‌رگیز به‌و شته‌ی که ده‌مانه‌وێت ناگه‌ین، هه‌ر بۆیه هه‌رگیز حه‌زیشمان تێر بوونی نییه. ئه‌مه خۆی له‌سه‌ر پاڕادۆکسێکی قووڵ‌تر ڕاوه‌ستاوه. عه‌لی پوور ده‌نووسیت (تۆ چ غه‌مگینی وه‌ک له حه‌ڵه‌ب یارت هه‌بێ / قاسدێکی به متمانه‌ت له قه‌نده‌هار –به‌م کوێستانه له‌عنه‌تییه- ده‌ست نه‌که‌وێ). بڕوانن لێره‌دا نامه‌که هه‌م گه‌یشتووه هه‌م نه‌گه‌یشتووه، واتا لاکان ده‌ڵێت مادام که تۆ نامه‌که‌ت نووسی، ئاوا نامه‌که گه‌یشتووه، به‌ڵام فیزیکه‌ن نه‌یشگه‌یشتووه، وه‌ک چێژ بردن له ئۆبژه، ئێمه تاکوو نه‌گینه ئۆبژه هه‌موو شتێکی بۆ ده‌که‌ین، به‌ڵام که گه‌یشتین، ئاوا ئیدی ئۆبژه‌که له هه‌رچی چێژه خاڵی ده‌بێته‌وه، واتا گه‌یشتن به ئۆبژه هه‌مان و مردنی ئۆبژه‌که لای ئێمه هه‌مان، یانی ئێمه هه‌م به به‌ره‌نجامی چێژه‌که‌مان گه‌یشتووین و هه‌م هیچ چێژێکیش نابه‌ین له‌م گه‌یشتنه!
دوکتور بیننه‌ده زیادی کرد: ئه‌م پاڕادۆکسه بونیادی هه‌موو ژیانی ئێمه و ئه‌م کتێبه‌ی عه‌لی پووره، ته‌نانه‌ت پێرسۆنا و که‌سایه‌تی سەنەم و حه‌سه‌نیش وه‌ها بونیادێکی پاڕادۆکس ئامێزی هه‌یه، حه‌سه‌ن هه‌م له جیهانی ڕاسته‌قینه‌دا هاوڕێیه‌کی تاقانه‌ی شاعر بووه و هه‌م شاعر ده‌لێت حه‌سه‌ن تۆ ڕه‌نگه ته‌نیا خونێک بووبیت. یانی پاڕدۆکسی بوون و نه‌بوونمان.
ئه‌م مامۆستای زانکۆیه له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به که‌سایه‌تییه‌کانی نێو کتێبه‌که کرد و جه‌ختی کرد که ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌زموونێکی زمانه‌وانی و مانایی گرنگدا ڕووبه‌ڕووین که ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بکه‌ین.
هه‌روه‌ها له‌م کۆڕه‌دا دوکتور محه‌مه‌د ڕه‌حیمیان وتی: ئادۆرنۆ ده‌ڵێت به‌رهه‌می مودێڕن هه‌ڵگری به‌ستێنێکی هێرموونیتیکی نییه، واتا ئێمه ناتوانین له دوای ئه‌وه بین که به‌رده‌وام به نیگایه‌کی هێرمۆنیتیکیانه‌وه له دوای مانا له کڕاکه‌دا بین، یانی من لام وایه ئه‌وه‌نده بە تیۆری دوان لە کڕاکه غه‌دره له‌م به‌رهه‌مه گرنگه، واتا ئێمه وه‌ک خوێنه‌ر زیاتر له‌وه‌ی که پێویستمان به ئایدیا فه‌لسه‌فییه‌کان بێت، پێوسیتمان به‌وه‌یه که ئه‌م کتێبه چه‌ند چێژی زمانه‌وانی و شێعریمان ده‌دات که کڕاکه پڕه له‌م نوێگرییه وردانه و نابێت به‌م باسه ته‌کنیکیانه خوێنه‌ر له‌م چێژه ناوازه دابڕێنین.
ئه‌و درێژه‌ی دا: من یه‌که‌م جار له گۆڤاری سروه شێعرێکی عه‌لی پوورم به‌ناوی "بمگرن ئەگینا ۷ و ۷ ده‌کاته ۷۷" خستە بەر خوێندەوە و لەسەری نووسیم که به‌ڕاستی ئه‌گه‌رێکی به‌هێزی نوێگه‌ری زمانی و شێعری تێدا ده‌بینرا، باسێکی گرنگ له زماندا هه‌یه که ده‌ڵێت زمان وه‌ک وه‌حی وایه، واتا چۆن وه‌حی بۆ هه‌رچی که‌سه نایه‌ت و خۆی که‌سی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت ئاوا زمانیش به هه‌مان شێوه خۆی که‌سی مه‌به‌ستی خۆی ده‌ستنیشان ده‌کات تاکوو خۆیی تێدا نوێ بکاته‌وه، عه‌لی پوور یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که زمانی کوردی هه‌ڵیبژاردووه.
ئه‌و له کۆتاییدا وتی: من لام وایه کڕاکه وه‌ک چۆن بنیامین ده‌ڵێت زمان گه‌مه‌یه، گه‌مه‌یه‌کی زمانه‌وانی ورده، شێعرێکی درێژ‌ی ۵ ئیپیزۆدییه که ۵ گه‌مه‌ی زمانی چێژبه‌خشی کوردی تێدا ڕووی داوه و پڕه له نوێگری و هیوادارم به جدیه‌تێکی زیاتره‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت چون ده‌توانێت ئاسۆی نوێ زمانی به‌ڕووی زمانی کوردی‌دا بکاته‌وه.
لە نێوان باسەکاندا که کەماڵ ئەمینی شاعێر کە بەڕێوە بەردنی کۆڕەکەی لە ئەستۆدا بوو، لە رەزا عەلی پوور و کاریگەریەتی دانانی لە سەر شێعری کوردی و بە تایبەت پرۆفیشناڵ بوونی ئەم شاعێرە باسی کرد. پاشان وتی کە ڕەزا عەلی پوور لە سێ کۆمەڵە شیعری "ئم"، "قاڵییەک دەناسم لە هەرچی گوڵیەتی ماندووە" و "کڕاکە" دا پێشنیارگەلێکی تایبەتی ئاراستەی شیعری کوردی کردووە.
لە درێژەی پرۆگرامەکەدا شاعێری کڕاکە، بەشێکی لە کتێبەکەی بۆ ئامادە بووان خوێندەوە کە پێشوازی گەرمی لێ کرا.
شایانی باسه له کۆتایی کۆڕه‌که، مه‌راسیمی په‌ر‌ده لادان له کتێبی کڕاکه ئه‌نجام درا و له یه‌که‌م هه‌نگاوی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه ژماره‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن به‌شدار بووانی کۆڕکه‌وه سه‌ندرا.