لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا

19/03/2016    00:49

لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا 


Şêwekar

 
سولی ئۆن وێب 
لاژە تەها



فۆتۆگرافەر ڕەوشت توانا، لە ئێستادا خەریکی کارکردنە لە پرۆژەیەكدا، كه کتێبێکی فۆتۆگرافییه و مەبەست لێی دروستکردنی پەیوەندییه لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا. ئەمەش لە ڕێگەی بەکارهێنانەوەی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی فۆتۆگرافیی باوکی، کە بە هەمان شێوە لە ڕابردوودا فۆتۆگرافەر بووە.


ڕەوشت توانا دەربارەی پرۆژەکەی، بۆ سولی ئۆن وێب دوا: "سەرەتا ئەم پرۆژەیە بڕیاربوو كتێبێكی فۆتۆگرافی بێت بۆ باوكم، کە تەواوی کارەکانیی تێدا کۆبکرێتەوە. دواتر بیرۆکەکەم گۆڕا بۆ ئەوەی لە ڕێی ژیانی خۆی و کارەکانی، پەیوەندییەك دروست بکەم لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا، كه ئێستا به فۆتۆكانی خۆم و ڕابردووش به ئەرشیفەکەی باوکم كاری تێدا بكەم. بابەتەکە هەم مێژوویی دەردەچێت، هەم وەکو لێکۆڵینەوەیەك دەبێت بۆ ئەو ڕووداوانەی له ڕابردوودا ڕوویانداوه. تاکو ئێستا بەشێکیم لەسەر ئەرکی خۆم کردووە و بەردەوام کاری تێدا دەکەم، بەڵام بۆ ئەوەی ماوەتەوە، پێویستیم بە یارمەتیی دارایی هەیە، كه بەهۆی خراپیی بارودۆخی داراییەوه لێرە، لە هەوڵدام بۆ وەرگرتنی لە دەرەوە." 

توانا ئاماژەی بەوەشدا، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە شاری پراگی پایتەختی کۆماری چیک، پێشانگایەكی گەورە بۆ کار و کەلوپەلەکانی باوكی بکرێتەوە.



 ڕەوشت توانا، لە ساڵی ۲٠٠٦ەوە دەستی کردووە بە کاری فۆتۆگرافی و لە سەرەتای دامەزراندنی ئاژانسی میترۆگرافی عیراق له سلێمانی، دهستبەكاربووه و تا ئێستاش بەردەوامه.




توانا عەبدوڵا وەسیمی باوكی، لە ساڵانی ۱۹۷۳ بۆ ۱۹۷٤ دەستی به كاری فۆتۆگرافی كردووه. لە ساڵی ۱۹۹۲ لە قەڵادزێ شەهید بووه و له دوای خۆی، ئەرشیفێكی دەوڵەمەندی فۆتۆگرافی جێهێشتووه.

 
کارکردنی ڕەوشت لە ئەرشیفەکەی باوکیدا.


بڵاوبوونەوەی وێنەی توانا عەبدوڵا لە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی، ساڵی ۱۹۹۲
 


بەشێك لە کەلوپەل و ئەرشیفی فۆتۆگرافیی توانا عەبدوڵا



توانا عەبدوڵا، ساڵی ۱۹۷٥، قەڵادزێ

 

چۆنییەتی تۆمارکردنی بەشێك لە ئەرشیفەکان لەلایەن توانا عەبدوڵاوە.


هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw