سولی ئۆن وێب هونه‌رمه‌ندی لیتوانی Agne Kišonaite كاری زۆر سه‌رنجراكێش و ورد دروست ده‌كات. ئه‌و به‌م دواییه مۆزایكێكی هێنایه به‌رچاو كه ته‌نها به شوشه‌ی به‌كارهاتووی بۆیه‌ی نینۆك دروستی كردبوو. Agne Kišonaite سه‌ره‌تا بۆیه‌ی ناو شوشه‌كانی له‌سه‌ر كاغه‌ز بڵاو ده‌كرده‌وه پاشان شوشه به‌تاڵه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و ره‌نگه‌ی ده‌یویست دایده‌نا تا شێوه‌ی كۆتایی مۆزایكه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت.