سولی ئۆن وێب دیزاینه‌رانی ئه‌ڵمانی ئیمیلیا لوتچ و ئارنێ سربانتكێ له ستۆدیۆی we love eams، لامپێكی شۆرشگێرانه‌یان دروست كرد، به‌بێ ئاو ، به‌بێ رووناكی تیشكی خۆر، ئه‌وان به‌ڵێنی چه‌ند ساڵێك ده‌به‌خشنه رووه‌كه‌كان. له‌ناو لامپه‌كه‌دا سیسته‌مێكی خۆبه‌رێوبه‌ر هه‌یه. كه ئه‌میش دروست كراوه له شوشه‌ی ساف و گه‌یه‌نه‌ری كاره‌بایی و هه‌روه‌ها گلۆپی LED. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی رووه‌ك ده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی سه‌وزیان نییه ، لامپی mygdal plantlamp باشترین بیرۆكه‌یه.