سولی ئۆن وێب ئامادەکردنی: ڕاز حەسەن شانۆیەکی پڕ لە سەرکێشی و بەریەک کەوتن لە لایەن دوو خوێندکاری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی سەڵاحەدین لە سلێمانی نمایش کرا. شانۆیی لە (ئێوارەیەک) لە دەرهێنانی هەورامان کاکە و تێکستی هارۆڵد پینتەر هەروەها نواندنی خوێندکاران شاینە محەمەد و هاوڕێ کەمال-ە. کۆی گشتی تێکستەکە باس لە ژیان و ڕابردووی ژن و پیاوێک ئەکات چۆن بەر یەک کەوتون و بە یەکتری ئاشنا بوون کە لە دوو زەمەنی جیاواز ڕابردوو. شاینا وتی: "ئێمەش بیرمان لەوە کردەوە کە گێڕانەوەکان لە ڕێگەی جوڵە و جەستەوە بێت." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەم شانۆییە کۆمەڵێک جوڵە و بەریەک کەوتنی تێدایە کە ئاشنا نیە بە کۆمەڵگەی کوردی بەڵام ئەمە هونەرەو دەبێت وەک هونەری جیهانی سەیری بکەین.