سولی ئۆن وێب لاژە تەها لە ڕۆژی جیهای شانۆدا، ۲۷ ی ۳ی هەموو ساڵێك، دەزگای سەردەم بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە زنجیرەیەك کتێبی شانۆیی بڵاودەکاتەوە. لەم ساڵدا كۆی شانۆنامەکانی سارا کەین لەلایەن چیرۆكنووس و وەرگێڕ باران لە سویدییەوە وەرگێڕاوە، ئەمڕۆ دەزگای سەردەم لە دوو توێی ٥ کتێبدا خستییە بەر دیدەی خوێنەران. باران، دەربارەی هۆکاری هەڵبژاردنی کۆی بەرهەمەکانی سارا کەین بۆ وەرگێڕان، بە سولی ئۆن وێبی وت: "گرنگی و سەرنجڕاکێشی خودی کارەکان و ئەوەش کە لە ناو کورددا (سارا کەین) زۆر ئاشنا نەبوو، وایانکرد بڕیاری بە کوردی کردنی سەرجەم شانۆنامەکان بدەم." هەروەها لەبارەی تایبەتمەندی ئەم دەقانە و ئەوەی جیایان ئەکاتەوە لە دەقی نوسەرانی تری دونیا، ڕایگەیاند: "سارا کەین یەکێکە لە دیارترین شانۆنووسانی نەوەدەکان و خاوەن شێوازی تایبەتی خۆیەتی، ئەو بە کارکردنی لەسەر بابەتگەلی یاخی، هەستیار، سیاسی، تووندوتیژ و دەروونیی.. توانیویەتی ڕووانگەی ئەوە بگۆڕێت کە دەتوانرێت چی لەسەر ستەیج نمایش بکرێت و نوێگەری لە ئەدەبی شانۆدا بکات." بەرهەمە وەرگێڕاوەکانی سارا، لەلایەن بارانەوە: ۱ـ تەقینەوەکان ۲ـ ئەڤینی فایدرا ۳ـ ڕزگاربوو ٤ـ تینووێتی ٥ـ شێتەکەی سەعات ٤:٤۸