سولی ئۆن وێب زۆربه‌ی كات ده‌ڵێن پێویسته گیانی منداڵی بهێڵینه‌وه كاتێك گه‌وره ده‌بین. كاتێك ته‌ماشای كاره‌كانی ده‌كه‌ین، زۆر ئاشكرایه كه دیزاینه‌ر و فۆتۆگرافه‌ری مه‌كسیكی فیلیكس هرناندیز هه‌وڵده‌دات ئه‌م قسه‌یه په‌یره‌و ده‌كات. له رێگه‌ی دروستكردنی دیمه‌ن له‌گه‌ڵ یاری كردنی منداڵ كه پێكهاته‌كان به قه‌باره‌ی راسته‌قینه ده‌رده‌كه‌ون. جارێكی تر هونه‌رمه‌ند خۆشی یاریكردن ده‌رده‌خاته‌وه كه ده‌توانیت له رێگه‌یه‌وه هه‌ست به ماوه‌ی منداڵی بكه‌ینه‌وه. كه‌شتی و فرۆكه‌و سه‌ربازی بچووك وا ده‌رده‌كه‌ون كه له ژینگه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دا بن، و له ناوه‌راستی دوكه‌ڵ و به‌فردا.