سولی ئۆن وێب
لە زاری تەلارسازەکانەوە:
بۆ دیزاینکردنی پاڤیلۆنی ماری 2016، هەوڵماندا کە پێکهاتەیەک دیزاینبکەین ئاماژە بکات بە چەند لایەنێک کە وەک دژ بە یەک سەیرکراون. پێکهاتەکەتە شێوەیەکی سەربەست و لە هەمان کاتتدا جێگیری هەیە، دیزاینەکە مۆدیولار و هاوکات پەیکەرییە. شێوەیەکی روون و هاوکات شێوەیەکی رەق و تنۆکەیی هەیە.
بڕیارماندا کە بە یەکێک لە سەرەتاترین توخمەکانی تەلارسازی کاربکەین: کە ئەویش خشتە. بەڵام لە بری خشتی گڵی و بلۆکی بەردی، دیوارەکە بەرزکراوەی چوارچێوەیەکی فایبەرگڵاسییە کە لەسەر یەکتری داننراون. دواتر دیوارەکە لە یەکتری دورخراونەتەوە بۆ پێکهێنانی بۆشاییەک لە ناو خودی فۆڕمەکەدا، وەک جێگەیەک بۆ ئەنجامدانی چالاکی لە ناو پاڤیلۆنەکەدا. ئەم کردارە هێڵ دەکات بە روو، دیوارەکە دەکات بە شوێن. ژینگەیەکی 3 رەهەندی پێکدەهێنێت کە دەتوانرێت بە چەند شێوەیەک ئەزمونبکرێت، لە ناوە و لە دەرەوە.
لە سەرەوە دیوارەکە وەک هێڵێک دەردەکەوێت، لە کاتێکدا لە خوارەوە وەک دۆڵێکی سەرداپۆشراو وایە، لە دەروازی پاڤیلۆنەکەوە بەرەو پارکەکە روویەکی گردی لێژی شەپۆلی هەیە.
دیوارە جیاکراوەکە دۆڵێکی شێوە ئەشکەوتی پێکدەهێنێت و بەهۆی چوارچێوە فایبەرگڵاسەکە و بۆشایی نێوان سندوقەکان رووناک دەکرێتەوە. لە ئەنجامی جێگۆڕکێی خشتی ناو دیوارەکە و بوونی خەڵک لە دیوی دەرەوەی دیوارەکە نمایشێکی زیندووی سێبەر و رووناکی دروستدەبێت لەسەر دیوارەکە لە رووی ناوەوە.
ماددە بەکارهاتوەکان بریتین لە زەمینیەکی تەختە و فیبەرلاینی بەرزکراوە، کە هەموو ئاستەکان تێردەکات لە رووناکی و روویەکی تۆڕی لە فایبەرگڵاسی چنراو بۆ سەر رووە تەختەییەکە.
یاریکردن بە دیواری چواردەوری پارکەکە، کە هەستی جیاواز دەبەخشێت ئەگەر بە دەرەوەیا بڕۆیت یان بە ناویدا. رووی باکور و باشوری پاڤیلۆنەکە لاکێشەیی تەواوە. رووی رۆژهەڵات و رۆژئاوای تارماییەکی شەپۆلی پەیکەرییە. هەتا بەرەو رۆژهەڵات و رۆژئاوای پاڤیلۆنەکە بڕۆین رووەکەی رەقتر دەبێت، بەرەو باکور و باشوری پاڤیلۆنەکە بڕۆین رووەکانی روونتر دەبن و تا رادەیەکی زۆر نامادین و لە ئەنجامدا نامێنێت. سوچی راستەگۆشەیی دەبێت بە هێڵی چەماوە، پێکهاتە دەبێت بە هێما، شێوە سندوقی دەبێت بە شێوە تنۆکی.