سولی ئۆن وێب دوای سه‌ركه‌وتنی فیلمی The Conjuring ، ده‌رهێنه‌ر حیمس وان ده‌گه‌رێته‌وه له‌گه‌ڵ 2 The Conjuring فیلمه‌كه له چیرۆكێكی راسته‌قینه وه‌رگیره‌وه، لێكۆڵه‌وه‌رانی پۆلیس كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوێك ده‌كرد له ساڵی 1970 كه له‌لایه‌ن دایكی دوو كچه‌وه راگه‌یه‌ندرابوو و رووداوه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجی میدیاكانی راكێشابوو. وان ده‌لێت : من، خۆم باوه‌رم به‌و شتانه هه‌یه كه ناتوانم به چاوی خۆم بیانبینم، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانم بیانبینم مانای ئه‌وه نییه كه له ده‌وروبه‌رم روونادات. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه لای من، گێرانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی رۆژه‌كه‌دا توشی رووداوای ترسناك و رووبه‌رووی هێزی سروشتی ده‌بن و ناچارن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ترسادا بكه‌ن. له‌م دواییانه‌دا وان فیلمه نوێكه‌ی له كۆنگره‌ی wondercon خۆشگوزه‌رانی له لۆس ئه‌نجلۆس ناساند. فیلمه‌كه له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ نمایش ده‌كرێت.