سولی ئۆن وێب
مانوێل ستیفان دیزاینەرێکی گەنجی ئەڵمانیە کە لامپی هێلێکس دروست دەکات. ئەم ووشەیەش بە یۆنانی واتا " پێچاوپێج"، ئەم لامپە تیشک دەخاتە سەر ئەو هەوایەی کە دەتوانین لە دەوری سەرچاوەی روناکیەکەوە بیدۆزینەوەو چۆن بتوانێ ئەم بۆشاییە بەکاری بهێنێت. هێلێکس هەواو تەنۆلکەی وردەکان دەخولێنێتەوە لەگەڵ پانکەدا. ئەم تەنۆلکە بچووکانە رووناکی LED بە دڵنیاییەوە لە بەشی خوارەوەی لامپەکە بڵاو دەکاتەوە. کاتێک لامپەکە کاردەکات، هەستێکی بینینی گەردەلوول پێدەبەخشێت.