سولی ئۆن وێب
لە میانەی یادکردنەوەی ٤٠٠ساڵیادی مردنی شکسپیر چەندین چالاکی و بۆنە لە ژێر ناوی شکسپیرزیندووە کە تایبەتن بە کار و ژیانی شکسپیر لەلایەن ئەنجومەنی رۆشنبیری بەڕیتانییەوە لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت.عێراقیش یەکێکە لەو ووڵاتانە و بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستان.
یەکەم چالاکیش بریتی بوو لە نمایش کردنی شانۆی هاملێت لەلایەن شانۆی جیهانی The Globe Theatre. ئەم گروپە کە پێک هاتوون لە ١٨ کەس بۆماوەی دوو ساڵە بۆ زیاتر لە ١٨٧ ووڵات گەشتیان کردووە بۆ نمایش کردنی کارە مەزنەکانی شکسپیر.
لە رۆژی ٣/٤/٢٠١٦ ئەم تیمە گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە ئوتێل ڕۆتانا پیشوازیان لێکرا لە لایەن چەندین هونەرمەند و سیاسەتمەدارو دیبلۆمات و نوێنەرانی ووڵاتان لە عێراق و هەرێم.
لە رۆژی دواتردا هەمان تیم سەردانی کەمپێکی ئاوارەکانیان کرد لە پارێزگای هەولێر و پاشان گەشتێکیان بە ناو قەڵای هەولیردا کرد.
لە رۆژی ٥/٤/٢٠١٦دا شانۆگەری هاملێت لەلایەن ئەم تیمەوە نمایش کرا بە ئامادەبوونی زیاتر لە ١٢٠٠ کەس کە پێک هاتبوون، لە سیاسییەکان و نوێنەرانی ووڵاتان و هونەرمەندان و خوێندکاران. ئامادەبوون لە نمایشەکەدا بە پێی بلیت بوو، وە هەر بلیتێکێش بە نرخێکی رەمزی بووە. ئەو پارانەی لەم پرۆگرامەدا کۆدەکرێتەوە راستەوخۆ دەچێت بۆ رێکخراوێکی خێرخوازی کە بەکاردێتەوە بۆ ئاوارە و پەنابەران.
لە هەمان رۆژدا کاتژمێر ٣ پرێس کۆنفڕانسێک ئەنجامدرا بە ئامادەبونی، باڵوێزی بەڕیتانیا لە عێراق فرانک بەیکەر، جێگری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی رۆشنبیری بەڕیتانی دەیڤد پاردۆ، بەڕێوەبەری هونەری دۆمینیک درۆمگول و کاراکتەری هاملێت ئامادەبوون لە پرێس کۆنفرانسەکەدا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چۆن عێراق و بە تایبەتی کوردستانیان هەڵبژاردووە، دۆمینیک درۆمگول ووتی کە کاتێک ئەوان بڕیاریان داوە ساکارەکانی شکسپیر لە زۆربەی ووڵاتان نمایش بکەن، بە شێوەیەکی گشتگیر بیریان کردۆتەوە و مەبەستیانە گەشتەکەیان هەموو ووڵاتان بگرێتەوە.
هاوکات باڵوێزی بەڕیتانیا فرانک بەیکەر ئاماژەی بەوەدا کە پرۆگرامی لەم جۆرە دەبێت ئاڵوگۆڕی کلتوری و زیاتر ئاشنابوون بە نەریت و کلتوری یەکتر. وە بەهەمان شێوە، دەیڤد پاردۆ روونی کردوە کە ئەوان دەیانەوێت ئەم پرۆگرامە ببێتە پردێک لە نێوان لایەنە جیاوازەکان.
ئامادەکاری و بەڕێوەبردنی پرۆگرامی شکسپیر زیندووە لەلایەن ئەنجومانی رۆشنبیری بەڕیتانی و کۆمپانیای گاپرتۆن ئەنجام دەدرێت. چەندین پرۆژە و جالاکی تر لە پرۆگرامی شکسپیر زیندووە لە ساڵی ٢٠١٦دا ئامادەکاری بۆ دەکرێت و لە بواری جێبەجێ کردندایە. زۆربەی کارەکان لەگەڵ خوێندکاران و تەنانەت لە کەمپەکاندا و لەگەڵ ئاوارەکاندا ئەنجام دەدرێت.
گروپی شانۆی جیهانی لە کۆتای گەشتەکانیان دان و ئێمە بخت یاوەرمان بوو کە یەکیک بوین لەو ووڵاتانە. ئەوان لە پاکستانەوە هاتبوون و دوای کوردستانی عێراقیش بەرەو ئێران و ئەفغانستان بەڕی کەوتن. کە ئەمەش دەبێت کۆتایی گەشتە دوو ساڵەکەیان.