سولی ئۆن وێب
ئاگا یهكهم فیلمی کوردی ئەنەیمەشنی توو دییه کە باس لە ئەنفال دەکات، فلیمەکە ٦٠ خولەکە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئامادەی نمایش بێت.
چیرۆکی فلیمەکە باس لە منداڵێک دەکات کە لە دەستی رژێمی پێشووی عێراق لە خێزانەکەی دادەبڕێت کە سەرجەمییان بەدەستی ئەم رژێمە ئەنفال دەکرێن، پاڵەوانی فلیمەکە ئەو منداڵەیە کە ناوی ئاگایە.
فلیمەکە لەلایەن ستافێکی کوردستان و ئێران دروستکراوە، ئەم بەرھەمە لە نووسینی "ئەمیر حاجی داود" و دەرھێنانی "بێھنام بابازادە"یە، ئاگا بەرھەمی کۆمپانیایی سیدار ئەجێنسیە.
سەرچاوە: SIDAR Agency