سولی ئۆن وێب رێبیكا سزێتۆ هونه‌رمه‌ندێكه له سان فرانسیسكۆ، كالیفۆرنیا ده‌ژی و كار ده‌كات. كاره‌كانی یاریكردنه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی جوانی و نرخ بۆ كه‌ره‌سته‌كان. خۆشه‌ویستیه‌كی سه‌رسامی هه‌یه بۆ مێژووی هونه‌ر. له كاره‌كانی ئه‌و ماددانه‌یه به‌كارده‌هێنێت كه به كه‌ڵك نه‌ماون و كۆن بوون و ژیانیان كۆتای هاتووه، تاوه‌كو داهاتوویه‌كی باشیان پێ ببه‌خشێته‌وه. لێره‌دا ئه‌و فڵچه كۆنانه به‌كارده‌هێنێت و ده‌یانگۆرێت بۆ ئافره‌ته ناسراوه‌كان به درێژایی سه‌ده‌كان هه‌روه‌ك: سه‌ماكه‌ره‌كان، دوقه‌كان، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی ناو تابلۆ به‌ناوبانگه‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان نوێنه‌رایه‌تی سه‌رده‌می خۆی ده‌كات له رێگه‌ی ئازایه‌تیه‌كه‌یان، چ له رێگه‌ی تاریكی گیانیان یاخود له رێگه‌ی هاودژی ئه‌ركناسیان.