سولی ئۆن وێب مادمۆزێل مۆریس: له‌وانه‌یه ئه‌م ناوه هیچ نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌نجه له‌گه‌ڵ بیره فراوانه‌كه‌ی ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه، و كاره هونه‌ریه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا نمایش ده‌كرێت( سنگافوره- مالمۆ- پاریس- مۆنتریاڵ- به‌رلین- ئیتاڵیا- ئه‌پینا....). ئینسته‌له‌یشنه كاریگه‌ر و ره‌نگینه‌كانی، به خوله‌كێك هه‌ستیان پێده‌كه‌یت. و زۆر به وردی ئۆریگامی گه‌وره‌و بچووك به‌كارده‌هێنێت. له‌كاره‌كانیدا مادده‌ی سروشتی و ره‌سه‌ن و تایبه‌ت به‌كارده‌هێنێت و ئاره‌زوو ده‌كات به شێوه‌ی جیاواز پێكه‌وه‌یان بنوسێنێت. به‌شێوه‌یه‌كی جوان له شاره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. داهێنانه‌كانی ماتی و تاریكی شاره‌كه ده‌شكێنێت.