سولی ئۆن وێب
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (400) ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نووسه‌رو شاعیری گه‌وره‌ی جیهانیی ( ولیام شێكسپیر) ، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دانسقه‌دا هونه‌رمه‌ند (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) بۆ یه‌كه‌مین جار له بواری دانانی ژێر نووسی كوردی بۆ شانۆگه‌رییه تۆماركراوه‌كانی ئه‌م بلیمه‌ته: ئه‌ركی وه‌رگێڕان و كۆپیكردنی پێنج له شاكاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و به سه‌دان دانه‌ی لێ كۆپی ده‌كات و به‌دیاری به‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هونه‌ری شانۆ و كۆلێژ و په‌یمانگاكانی هونه‌ره جوانه‌كانی كوردستان دابه‌شی ده‌كات، شانۆگه‌رییه‌كان بریتین له:
هاملێت
شا لیه‌ر
رۆمیۆو جولێت
یۆلیۆس سیزه‌ر
ئۆتێلۆ
شایانی باسه ئه‌م چالاكییه هونه‌رییه گه‌وره‌یه كه له‌درێژه‌ی به‌خششه خۆبه‌خششه‌كانی ده‌رهێنه‌روشانۆكار(ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) دوای نمایشكردنی شانۆیی (گه‌مه) له‌مانگی شوباتی رابردوودا‌و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی شانۆ و رۆژژمێری (شێكسپیر) له رۆژی جیهانیی شانۆدا له‌مانگی ئازاردا دێت، كه هه‌ر پێنج شانۆییه‌كه له وه‌رگێڕان و جێبه‌جێكردنی ( قانیع كاكه‌یی)ه و هه‌ر له‌م مانگه‌دا له چه‌ندین شاردا هه‌فته‌ی نمایشی هونه‌ریی بۆ سازده‌درێت.