سولی ئۆن وێب ئاماده‌كردنی: ژیوار جه‌وهه‌ر ئێواره‌ی ٢٥ی ٤ی ٢٠١٥، له بۆنه‌یه‌كدا كتێبێكی شیعری كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د به زمانی ئینگلیزی، به ناوی (مشتێ خوێ- Handful of Salt) له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرایه‌وه. كتێبه‌كه له‌لایەن مامۆستای پێشووی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی، ماری لابرۆسی، و دوو خوێندكاری ده‌رچووی هه‌مان زانكۆ، ده‌ریا نه‌جم و میوان نه‌هرۆ، وه‌رگێڕدرابووه سه‌ر زمانی ئینگلیزی. سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه له ۆركشۆپێكی وه‌رگێڕانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، كه هه‌ر له‌هه‌مان زانكۆ ڕێكخرابوو؛ ده‌ریا و میوان بۆ پڕۆژه‌ی كۆتایی ۆركشۆپه‌كه كاریان له‌سه‌ر شیعره‌كانی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د كردووه. سه‌ره‌تای بۆنه‌كه به چه‌ند گۆرانیه‌ك لەلایەن ئۆركێسترای ته‌وار ده‌ستی پێكرد. هاوكات، پێشانگایه‌ك بۆ نیگاره‌كانی گه‌شه ئه‌حمه‌د كرایه‌وه، كه خوێندكاری كۆلیجی هونه‌رە لە زانكۆی سلێمانی. دواتر، له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له وه‌رگێڕه‌كان كۆمه‌ڵێك له شیعره‌كان به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی خوێندرانه‌وه. داهاتی ئه‌م كتێبه بۆ ڕێكخراوی یه‌زدا ده‌بێت، كه ڕێكخراوێكی ناحكومییه و كار بۆ خزمه‌ت كردنی ئیزیدییه‌كان ده‌كات. جێگای ئاماژەپێکردنە، لە ئێستادا ماری و كۆمه‌ڵێك خوێندكار كار له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی شیعره‌كانی شاعیره كلاسیكه‌كانی كورد ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر زمانی كوردی، له‌وانه، نالی، مه‌حوی و شێخ ڕه‌زا، کە بڕیارە بەهەمان شێوە بڵاوبکرێنه‌وه. بۆ زانیاری زیاتر بە زمانی ئینگلیزی سەردانی سایتی سەرەکی زانکۆی ئەمریکی بکەن: کلیک بکە فۆتۆكان؛ به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی