سولی ئۆن وێب
ئامادکردنی: لاژە تەها
لە ڕۆژانی ۲۹ و ۳٠ی ٤ی ۲٠۱٦، کتتژمێر ٥ی ئێوارە لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی شانۆیی بەدەم چاوەڕوانی گۆدۆوە نمایش دەکرێت. شانۆییەکە لە نوسینی ساموێل بیکێتە. سمكۆ ناكام وەریگێڕاوە و کاری دەرهێنانی لەلایەن داستان بەرزانەوە بۆ کراوە، و هەریەك لە) گۆران نامیق، ڕزگار زاهیر، حسێن عەلی، هێمن عومەرو دلێر دڵزار( ڕۆڵی تیدا دەبینن.
دەربارەی ههڵبژاردنی ئهم دهقهی "بیكێت " بۆ نمایش ،دهرهێنهر دەڵێت: " ئەوەی وایكرد ئەم تێكسته بۆ نمایشكردن هەڵبژێرم، جگە لە بەهێزی دراما و ڕەگەزە پێكهێنەرەكانی شانۆنامەكە، كاریگەریی شانۆنامەكەیە وەك شانۆنامەیەكی مۆدێرن."
جێی باسە ئەم شانۆییە لە جیهاندا بە چەندین زمان و شێوازی جیاواز نماییش کراوە و بە یەکێك لە دەقە گرنگەکانی جیهانی شانۆ هەژماردەکرێت.