بەرھەمی کچێکی کۆبانێ بەشداریی لە فیستیڤاڵی فیلمی (هۆت دۆکس)ی کەنەدا کرد

30/04/2016    15:09

بەرھەمی کچێکی کۆبانێ بەشداریی لە فیستیڤاڵی فیلمی (هۆت دۆکس)ی کەنەدا کرد 


Cînema


سولی ئۆن وێب

فیلمی دیکۆمێنتاریی "فیلمی ئێمە باشترە" لە دەرھێنانی "رۆناھی عێزەالدین" و لە بەرھەمھێنانی "بەھمەن قوبادی" بەشداریی لە بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاریی "هۆت دۆکسی" کەنەدا دەکات.
فیلمی دیکۆمێنتاریی "فیلمی ئێمە باشترە" Our Film Is Better لە دەرھێنانی سینەماکاری ١٤ ساڵەی کورد "رۆناھی عێزەالدین" لە شاری کۆبانێ لە چوارچێوەی کۆمەڵە فیلمی ٨ ئێپیزۆدیی دیکۆمێنتاریی "ژیان لەسەر سنوور" Life on the Border  لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەن قوبادی" کە لە لایەن کۆمپانیای فیلمی ھۆڵەندیی "ئیلۆمینا فیلمس" Illumina Films لە ئاستی جیھاندا بڵاودەبێتەوە؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا و لە یەکەمین نمایش لە ئەمەریکای باکوور لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی ٣ و ٥ و ٧ی مایی ٢٠١٦ لە بەشی "کورتە فیلمەکان"ی بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاریی "هۆی دۆکس" Hot Docsلە وڵاتی کەنەدا نمایش دەکرێت.
ئەم فیستیڤاڵە کە بە گەورەترین فیستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاریی ئەمەریکای باکوو دێتەئەژمار، بیست و سێیەمین خولی بە بەشداریی ٢٣٢ فیلمی دیکۆمێنتاریی لە دەرھێنانی سینەماکارانی ٥١ وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی کورتە فیلمەکان و فیلمە بڵیندەکان و ھەروەھا نمایشی تایبەت لە ڕۆژانی ٢٨ی ئەپرێل تاکوو ٨ی مایی ٢٠١٦ لە شاری تۆرێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
فیلمی دیکۆمێنتاریی "فیلمی ئێمە باشترە" بە ھاوڕێیەتی لەگەڵ کۆمەڵە فیلمی ٨ ئێپیزۆدیی "ژیان لەسەر سنوور" کە خەڵاتی باشترین فیلمی دیکۆمێنتاریی لە بەشی پێشبڕکێی یازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمە سەربەخۆکانی ئەورووپا بە ناونیشانی "ئێکۆ"ÉCU  لە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا بەدەستھێناوە، لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی "فیلمە دیکۆمێنتارییەکان" لە پازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیبوڕۆن" Tiburon نمایشکرا و توانی خەڵاتی "مرۆڤدۆستانە"ی ئەم فیستیڤاڵە سەربەخۆ سینەماییە بەدەستبێنێت و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی ئەمەریکییەوە ITFF بە دروشمی "تێگەیشتنی جیھان لە ڕێگای فیلم"ەوە، خەڵاتی "زنجیرەی زێڕین"یGolden Reel  سینەما بەم ھەشت منداڵەی شارەکانی کۆبانێ و شنگال پێشکەشکرا.
ئەم فیستیڤاڵە، بە نمایشی ٦٥ فیلم لە سینەماکارانی ٣٠ وڵاتی جۆراوجۆری جیھان و چەندین بەشی لاوەکی لەوانە: چاوپێکەوتن لەگەڵ سینەماکارانی بانگھێشتکراو، کردنەوەی پانێلی ئاخاوتن و ھەروەھا وتووێژ سەبارەت بە ھونەریی سینەما لە ڕۆژانی ٨ تا ١٤ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە شاری کەنارئاویی تیبۆڕن لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw