زمناکۆ سەبارەت بە ھەڵەبجە، بینەرانی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجری کردە گریان

05/05/2016    14:20

زمناکۆ سەبارەت بە ھەڵەبجە، بینەرانی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجری کردە گریان 


Cînema

فیلمی "زمناکۆ" لە دەرھێنانی "مێھدی قوربانپوور" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە شاری تاران نمایشکرا.
فیلمی دیکۆمێنتاریی "زمناکۆ" Zemnaco لە دەرھێنانی سینەماکاری ئێرانی "مێھدی قوربانپوور" و لە بەرھەمھێنانی "محەمەد شەکیبانیا" سەبارەت بە کارەساتی دەڵتەزێنی بۆردوومانی کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی سەدام، بە ئامادەبوونی "نازم عومەر دەباغ" نوێنەریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تاران، دەرھێنەر و ھەروەھا ھەندێک لە ستافی فیلمەکە لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە چەندین سانسی جیاوازدا، لە بەشی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران چووە سەر پەردەی سینەماکان و بینەرانی ئەم فیلمە کوردییەی کردە گریان.
فیلمی "زمناکۆ" لە یەکەمین سانسدا سەرەتا لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژیی ٢١ی ئەپرێل لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسوو و پاشان لە دووەمین سانسدا لە کاتژمێر ٩ی شەوی ٢٣ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە ھۆڵی ژمارە ٥ی کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی چارسووی شاری تاران لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما، ڕۆژنامەنووسان، پەیامنێرانی سینەما و ھۆگرانی ھونەریی سینەماوە پێشوازیی لێکرا.
فیلمی کوردیی "زمناکۆ" بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی ئەم بەشەی فیستیڤاڵ لەگەڵ کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی جۆراجۆر، لەوانە: فەڕەنسا، چین، ئەرمەنیستان، ئێران، بڕازیل، ئیماڕات، فەلەستین، قەتەر، لوبنان، سووریا، ھۆڵەندا، ئەڵمانیا، کۆماری چێک، ژاپۆن، بەریتانیا، ئەمەریکا و پاڕاگۆئە لە ڕکابەریدا دەبێت.
ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە کە تا ئێستا چەندین خەڵاتی گرینگی بەدەستھێناوە، چیرۆکی گەڕانەوەی کوڕە کوردیی ھەڵەبجەیی بە ناویی زمناکۆ پاش ٢٢ ساڵ لە شاری مەشھەد لە وڵاتی ئێران بۆ زێدیی باب و باپیرانی لە شاری ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw