سولی ئۆن وێب گاستۆن لۆكۆمبێ فۆتۆگرافه‌رێكه له واشنتۆن داده‌نیشێت. شاره‌زایه له پرۆژه‌ی دۆكۆمێنتاری و پارێزگاری. زۆربه‌ی كاره‌كانی مامه‌ڵه كردنه له په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و گیانڵه‌وه‌ر، مرۆڤ و سروشت. گاستۆن له‌سه‌ر شه‌ش كیشوه‌ر كاری كردوه كه جه‌مسه‌ری باشوریش له خۆ ده‌گرێت، و له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك وێنه‌ی فۆتۆگرافی ده‌هێنێته‌وه. له‌ناو وێنه‌كانیدا ئێمه ئاگاداری ئه‌وه ده‌بین كه چه‌ند گرنگه ژینگه بپارێزێت، بۆ ئێمه و بۆ گیانله‌به‌ره‌كانیش كه زۆركات له ژینگه سروشتیه‌كه‌ی خۆیان بێبه‌ش ده‌كرێن.