'ئایدیای گەڕانەوە بۆ خۆشەویستی_م خۆشدەوێت'  کێلی ڕای ڕۆبەرتس

11/05/2016    13:54

'ئایدیای گەڕانەوە بۆ خۆشەویستی_م خۆشدەوێت' کێلی ڕای ڕۆبەرتس 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب


ئاماده‌كردنی: لازۆ

 
نیگارکێش و توێژەر و نووسەر "کێلی" پاش چەندین ساڵ کارکردن وەک توێژەری کۆمەڵایەتی، بڕیار دەدات دوای ئارەزووی دڵی بکەوێت و ببێتە نیگارکێش. کێلی لە ڕێگەی بلۆگە تایبەتەکەیەوە پاڵپشتی و هاندانی چەندین هونەرمەند و هەزاران مرۆڤی تر دەکات، تا ئارەزوو و بەهرەی خۆیان بدۆزنەوە. کێلی دەڵێت: هونەر بۆ من دۆزینەوەی ژیانگۆڕینێکی چاوەڕواننەکرا بوو، کە وای کرد ئەو شتەی ئارەزووی دەکەم، بیدۆزمەوە. خەونێک بوو کە تا ئەو کاتەی بوومە سی ساڵ، پشتگوێم خستبوو. چرپەیەک بوو لە ژیانمدا کە داوای دەکرد گوێی لێ بگرم. ئەو کاتەی ئیتر ڕەنگم خستە سەر کاغەز، دڵم لە خۆشییەکدا دەتەقییەوە، کە پێشتر نەمدەناسی. 
بەڵام کێلی لەدوای هەڵبژاردنی کاری نیگارکێشی، خۆی بیر ناچێتەوە وەک توێژەر و ئەو مرۆڤانەش لەیادناکات ، کە لە کارەکەی پێشوویدا هاوکاریی کردوون. وەک دەڵێت: من ئێستاش گوێیان لێ دەگرم، شتیان لەگەڵدا بەش دەکەم، چاکیان دەکەمەوە، ئاڕاستەی هەستە پەرشوبڵاوەکانیان دەگۆڕم. تەنیا شت کە گۆڕاوە ئەوەیە، من فڵچیەک بەکاردێنم لە ستۆدیۆیەکدا، لەبری کلیپبۆردێک لە خەستەخانە، هەمان پەیام بەڵام بە شێوازێکی نوێی دەربڕین. هونەرمەند و توێژەری کۆمەڵایەتی شتی هاوبەشیان زیاترە، لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە. 

کێلی دەڵێت: من کار لەسەر دەربڕینی ڕاستگۆیی و هەستیاری دەکەم، بە دڵێکی سادە و ڕەنگینەوە. هیوای من ئەوەیە کارەکانم وزەبەخش بن بۆت ئەو کاتەی بە ڕێگەکەی ژیانی خۆتدا گوزەر دەکەیت. هیوادارم ئەو وزەیە هانت بدات بێسنووریی خۆت بدۆزیتەوە.
 سەبارەت بە ئایدیای کارەکانی دەڵێت: لەبەر ئەوەی بە درێژایی زۆربەی کاتەکانی ژیانم نزیک بووم لە ژنەوە، نیگار و کارەکانم مانیفێستی ئەو نزیکییە دەکەن کە لەگەڵ زۆرینەیان لە ژیانمدا هەمبووە. من بێکۆتا سوپاسگوزاری ئەو ڕۆحییەتەم کە ئەو ژنانە بەخشیویانە و بەردەوام لەو گەشتەمدا کە بە هونەر و خۆشه‌ویستی و ژیاندا دەیکەم، هەبوون و دێن، هەم لە ژیانی خۆمدان و هەم لە هونەرەکەشمدا.
 سەبارەت بە کارەکانم و دەربارەی (ژنەکان و وشەکان) زۆرینەی جارەکان دوو پرسیار دووبارە لێم دەکرێنەوە. 
یەکێکیان دەپرسن، بۆچی ژنەکان سەریان لاردەکەنەوە لە نیگارەکانمدا؟ دەربارەی ئەمە دەڵێم: زۆر جار بۆ ئەوەی بەشداری و سەرنجی بەرامبەرەکەمان ڕابکێشین بۆ گفتوگۆیەک، ملمان خوار دەکەیەنەوە، لە ئاست بەرامبەرەکەمان کە ملی بە ڕێکی ڕاگرتووە. کێلیش بەم جۆرە دەیەوێت لە ڕێگەی فیگەر و وەستانی ئەو ژنانەوە ئێمە بەشدار و سەرنجدەر بکات.
 دووهەم پرسیار کە لێم دەکرێ سەبارەت بەوەیە، ئەو وشانەی لەناو نیگارەکانمدا هەن، لە کوێوە سەرچاوەیان وەرگرتووە؟
 دەربارەی ئەمەش دەبێت بڵێم: ئەمە هەر ئەو وشانەن کە ڕۆژانە لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانمدا، لە فێربوون و کەشفکردنەکانمدا بەکارهاتوون.
 کێلی دەڵێت: ئایدیای گەڕانەوە بۆ خۆشەویستی-م خۆشدەوێت. ئەمەش دیسان مەبەستی لەو وشانەیە کە لە زۆرینەی نیگارەکانیدا بەکاری هێناون، وەک (خۆشەویستی، هاوڕێیەتی، متمانە، باوەڕ، درەوشانەوە و هیوا).
 بۆ ناسینی زیاتری کێلی و کارەکانی، دەتوانن سەردانی پەیجی فەرمیی ئەم خانمە هونەرمەندە بکەن: http://www.kellyraeroberts.com/














هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw