سۆلی ئۆن وێب دووهه‌مین فستیڤاڵی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئیتنیکه ئێرانییه‌کان دوێنێ سێ شه‌مه له سنه و به ئاماده بوونی ۲۱ گرووپی مۆسیقای ناخۆیی و بیانی ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که له سێ به‌شی مۆسیقای ئێتنیکه‌کان، پێشانگا و ڤۆرک شاپه زانستییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت که به‌شی پێشانگاکه‌ی بریتییه له دوو به‌شی هونه‌ری دارتاشی و هونه‌ری ده‌ست‌چن. یه‌که‌مین خولی ئه‌م فستیڤاڵه ۳ ساڵ پێش ئێستا و له دوو به‌شی جل و به‌رگ و مۆسیقای ئێرانی و به ئاماده بوونی ۱۳ میوانی تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو، ئه‌مساڵیش دووهه‌مین خوله‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت که میوانی تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مریکا و فه‌ڕانساوه تێیدا به‌شدارن. هوشه‌نگ به‌همه‌نی، به‌ڕێوه‌به‌ری دووهه‌مین فستیڤاڵی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ئێتنیکه ئێرانییه‌کان له سنه له ئاماده‌بوونی ۲۱ گرووپی موۆسیقای ناخۆیی و ده‌ره‌کی له‌م خوله‌دا هه‌واڵی دا و وتی: ۶ گرووپیان له پارێزگای کوردستانن و ۱۴ دیکه‌شێان له پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێرانن و یه‌ک گرووپیش به سه‌رپه‌ره‌شتی نژاد به‌رزه‌نجی و هاوڕێی ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌شداره. ئه‌و وتی: ئه‌مساڵ هه‌ر وه‌ها به به‌ڕیوه بردنی ڤۆرک شاپه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو که‌م و کۆڕی و چۆنیه‌تی باشتر به‌ڕێوه بردنی ئه‌م فستیڤاڵه تاوتوێ بکه‌ین. ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: ئه‌مساڵ "ژان دورینگ"، موزیسیانی ناسراوی فه‌ڕانسی و "ستیڤن بلۆم" له موزسیانه ناوداره‌کانی ئه‌مریکا به‌شداری فستیڤاڵه‌که ده‌که‌ن و دوو ڤۆرک شاپی زانستیش بۆ به‌شدار بووانی فستیڤاڵه‌که سه‌باره‌ت به مۆسیقای سونه‌تی و فلکلۆر به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌و درێژه‌ی دا: هه‌روه‌ها مامۆستایان حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان، محمه‌د ڕه‌زا ده‌روێشی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغیش به‌شداری ئه‌م په‌نله زانستیانه ده‌که‌ن. ئه‌م په‌نلانه ڕۆژانی ۲۲ و ۲۳ گوڵان کاتژمێر ۱۰ بۆ ۱۱ی به‌یانی له میانه‌ی فستیڤاڵه‌که‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت. شایانی باسه که به‌رپرسانی فستیڤاڵی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ناوچه‌یی ڕایانگه‌یاند که به‌شداری کردن له کۆنسێرتی موسیقاکانی ئه‌م فستیڤاڵه به لاشه و هه‌موو خه‌ڵکی به خۆڕایی ده‌توانن بۆ گوێگرتن له کۆنسێرته‌کان به‌شداری به‌رنامه‌کان بکه‌ن.