سولی ئۆن وێب
ژیوار نازه‌نین - ژیوار جه‌وهه‌ر
پێشكه‌ش بێت به دایكم...
ڤیدیۆیه‌كی من ده‌رباره‌ی "دایك،" كه تیایدا كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر به‌شدارییان تێدا كردووه و ناوی دایكیان وه‌ك پاشناو به‌كار ده‌هێنن.
بۆ ئه‌م ڤیدیۆیه؟
له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ناوی دایكه‌وه وه‌ك پاشناو ویستراوه خاوه‌نداریه‌تی پیاو له كۆمه‌ڵگادا بخرێته ژێر پرسیاره‌وه. هه‌روه‌ها، زۆربه‌ی كات ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناوی دایكیان پاشناویانه كه‌سی خراپن یان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێگه‌یه‌كی باشیان نییه، یان له‌وانه‌یه باوكیان پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵاتی باشیان نه‌بێت، ویستراوا ئه‌م تێڕوانینه بگۆردرێت و به‌كارهێنانی ناوی دایك وه‌ك پاشناو ئاسایی بێ. هاوكات، به گۆڕینی چه‌ند ئیدیه‌مێك ویستراوه ئیش له‌سه‌ر زمان بكرێت.
گۆڕینی ناوی باوک، مه‌به‌ست له گۆڕینی خودی ناوی باوک نییه بە‌ڕووکەشی، به‌ڵكو ده‌كرێت قسەکردن بێت لەسەر ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه كۆمه‌ڵگە دەبات بەڕێوە. مەبەست لە پرۆسەکە، گۆڕینی ناوی ئه‌و "باوک"ـه‌یە كه شێرۆی پلكه زاری له ڕۆمانی (حه‌سار و سه‌گاكانی باوكم)ـدا کاری له‌سه‌ر کردووە؛ باوكێک كه ئه‌گه‌ر بەرامبەری هۆشیار نه‌بین، وه‌ك "سه‌گه‌كانی" ڕامان ده‌هێنێت.
پاشناوی تۆ هه‌ر چییه‌ك بێ، با خاوه‌نی شووناسی خۆت بیت، با له پێناو مانه‌وه‌مان وه‌ك مرۆڤ، بجه‌نگین (وه‌ك مرۆڤ مانه‌وه، واته خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌ی خۆت بیت.)
سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی هاوكاربوون و به‌شداریان كرد...