سولی ئۆن وێب
"ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ به‌رپرسان و خاوه‌ن بیر و هزره گه‌وره‌کانی پارێزگای کوردستان که گرنگی به بایه‌خه فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌ده‌ن."
سۆلی ئۆن؛ مه‌زهه‌ر خالقی، هونه‌رمه‌ندی ناسراو و دیاری کورد له کورته یادداشتێکدا په‌یامی خۆی ئاڕاسته‌ی دووهه‌مین خولی فستیڤاڵی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئێتنیکه ئێرانییه‌کان له سنه کرد که له‌م ڕۆژانه‌دا به‌ڕێوه چوو و دوێنێ هه‌ینی کۆتایی به‌کاری خۆی هێنا.
مامۆستا خالقی له سه‌ره‌تای ئه‌م په‌یامه‌دا نووسیویه‌تی: ڕێز و پێزانینی زۆرم بۆ به‌رپرسان و خاوه‌ن بیر و هزره گه‌وره‌کانی پارێزگای کوردستان که گرنگی به بایه‌خه فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌ده‌ن.
ئه‌و درێژه ده‌دات: من ساڵانێکی زۆره له دوور و نزیکه‌وه، به‌دواداچوون بۆ هه‌وڵ و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێوه‌ی لاوانی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا شکۆداره‌کانی ئێران ده‌که‌م و زۆر خۆشحاڵم که هه‌وڵه‌کانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ پیرۆز ڕاگرتنی که‌لتور و هونه‌ر، به تێکئاڵانی پێشکه‌وتووترین ئامێر و ئاسانکارییه‌کانی جیهان، بووه‌ته هۆی زیاتر قووڵ بوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری باو و باپیرانمان.
نه‌ریت و ڕێوڕه‌سم و ڕووداوه‌کانی ژیان له کۆندا، به هاوڕێی ملۆدی و سۆز و ئاوازه‌وه به‌ڕاستی له ده‌روونێکی قووڵی نامۆیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵن و بڵگه‌ن له ناخی و دڵی خه‌ڵکانی ناوچه‌که.
ئه‌مانه هه‌موویان به‌شێکی گرنگن له بڕوا و ئه‌ندێشه و هزر و شوناسی مڕۆڤه‌کان و پاراستنی ئه‌م هونه‌ر و هزره قووڵه‌یه که ده‌بێته هۆی یکبوون و پێکه‌وه ژیانێکی ئاسووده له ته‌نیشت یه‌کتردا.
مامسۆتای ناوداری مۆسیقای کوردی له کۆتاییدا ده‌نووسێت: به‌ش به حاڵی خۆم به‌ڕێوه چوونی ئه‌م فستیڤاڵه هونره‌ییه، له به‌هاری جوانی سنه، له هه‌مووان پیرۆز ده‌که‌م و له خودای دڵۆڤان داواکارم که به دڵه‌کانتان خۆشی و به کۆمه‌ڵگای ئێمه یه‌کگرتووی و پێکه‌وه ژیانی هه‌میشه‌یی ببه‌خشێت.
مه‌زهه‌ر خاڵقی - گوڵانی 1395