کاسا نۆ مورۆ: بەڵێنی باوکێک بۆ منداڵەکانی

16/05/2016    13:54

کاسا نۆ مورۆ: بەڵێنی باوکێک بۆ منداڵەکانی 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

لە ئینگلیزیەوە: رێژین نەجمەدین

لە زاری تەلارسازەکەوە: لە پشت پڕۆژەی "کاسا نۆ مورۆ" وە بەڵێنی باوکێک هەیە بۆ منداڵەکانی، کە ماڵە دارینەیەکیان بۆ دروستبکات. بەڵام ئەو درەختەی کە بەسەر دیوارەکەوەیە دەکەوێتە زەوی دراوسێکەیانەوە. کەواتە چۆن وەڵامی داواکاری منداڵەکان بەینەوە بۆ دروستکردنی ماڵی خەونەکان؟
بۆ ئەوەی ماڵەکە لە ئاستی رووی زەویەکەوە بەرزکەینەوە لەسەر دیوارەکە داماناوە، بۆ ئەوەی هەستی شوێنێکی بەرزی پێبدەین. خانووە لە دار دروستکراوەکە، بە کەلێنێک دەکرێتەوە بە رووی سروشتدا و ئەگەر دابخرێت ناوەوە نابینرێت. پڕۆژەکە لە رێگەی پەیژەوە بۆی دەچیتە سەرەوە و تێکەڵکراوە لەگەڵ تولەڕێیەکی داریدا و بە سەکۆیەک کۆتایی دێت و دیمەنی دارستانە سنەوبەرەکە پێشکەش بە بینەر دەکات.
بیرۆکەی رووەکەی بریتییە لە تەختەی نزیک لە بەشی خوارەوەی ماڵەکە و تەختەی لەیەک دوور لە بەشی سەرەوەی خانووەکە، بۆ هاتنە ژوورەوەی رووناکی و پاراستنی تایبەتمەندی منداڵەکان لە شوێنە بچوکەکەیاندا. 
 لەبەر ئەوەی گوژمەی پڕۆژەکە کەم بوو، ماڵەکە پڕۆژەیەک بوو کە بە بەژداری دارتاشی گوند و کڕیار و دراوسێ و ئەندازیارەکان دروستکراوە. لە دار سنەوبەری شوێنەکە دروستکراوە و دارەکان چارەسەرکراون بۆ ئەوەی بەرگەی بارودۆخی دەرەکی شوێنەکە بگرێت.

سەرچاوە: Archdaily




















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw