سولی ئۆن
هیچ بۆنەیەکی رەسمی تایبەت بە شۆڕشی کلتوری لە چین بەڕێوە نەچوو لە کاتێکدا ژمارەی قوربانیانی یەک ملیۆن بوو.
٥٠ ساڵ بەسەر دەستپێکی شۆڕشی کلتوری چین تێپەڕدەبێت و لەلایەن حیزبی کۆمۆنستی چینەوە، کە کۆنتڕۆڵی میدیای کردووە، بە تەواوی پشت گوێ خراوە.
١٦/٠٥ رۆژی یادی دەستپێکی شۆڕشی کلتوری چین-ە. ئەم شۆڕشە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٦ بۆ ١٩٧٦ روویدا و چەندین گۆرانکاری لە نەریت و سیاسەت و ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵک روویدا.ماو زی دۆنگ کە ڕابەری حیزبی کۆمۆنست بوو لە چین دەستی بە شۆڕشی کلتوری چین کرد بۆ پاراستن و بەهێزکردنی ڕابەرایەتی خۆی لەو کاتەدا. ماوزی دۆنگ دەیویست ئایدۆلۆجیاکانی خۆی لەپاڵ حیزبی کۆمۆنستدا بسەپێنێت.
"شۆڕشی کلتوری واتایەکی خراپی بەخشییە وشەی شۆڕش" دەیڤید کێلی، لێکۆڵەری سیاسی لە چین، "لە ئێستادا وشەی شۆڕش گۆڕدراوە بە چاکسازی. لە رابردوودا دەبوو پیشانی بدەیت کە تۆ بەشێک بویت لەو شۆڕشەی چینی بەرەو گۆڕانکاری برد. لە ئێستادا ئەو ململانێیە کۆتایی هاتووە تەنانەت لەدەرەوەی یان ناوەوەی ئەم چاکسازییە بیت هیچ مانایەکی نییە."
"شۆڕشی کلتور ئەو فەترە زەمەنییە بوو کە تا رادەیەک ووڵاتی چینی گەڕاندەوە بۆ سەردەمی ناوەند."
لەسەرەتادا شۆڕشی کلتوری بەشێوەیەکی فراوان نەناسرا بوو، بەڵام لە دوایدا ئەجێندایەکی توندوتیژانەی لەخۆگرت و کۆمەڵێک خەڵکی زۆر لە کارەکانیان لابران و زۆربەی گەنجە رۆشنبیرەکان دورخرانەوە.
دەیڤید کێلی دەڵێت، "حیزبی کۆمۆنیست شتگەلیک فێربون لە ئەزمونەکەیان. لە ئێستادا ئەم حیزبە درکی بەوە کردووە کە دەتوانرێت یاری بە هەندێک لە سیمبولەکانی سەردەمی ماوزی دۆنگ بکات بەڵام بەشێوەیەکی زۆر سنوردار."
سەرچاوە: Al-Jazeera

[Reuters]