سینۆنۆما

23/05/2016    13:43

سینۆنۆما 


Cînema

سولی ئۆن

فیلمی کۆنسێپتچواڵی سینۆنۆما لە هۆڵی سینەمای ئەمنە سورەکە لە بەرواری ٢٥/٥ کاتژمیر ٥ نمایش دەکرێت. 
سینۆنۆما فیلمێکی کۆنسێپتچواڵە و ئاشنات دەکات بە سێ هونەرمەندی کورد کە بەشێک لە ژیانیان لە دوری نیشتیمان بەسەر بردووە. هەر یەک  لە هاوڕێ،  هیوا و شیروان تیشك دەخەنە سەر بەشێك لە تێڕوانینیان دەربارەی هونەر و شوێن و کۆمەڵگە و پەروەردە و کەلتور و ژینگە.
هێمن عوسمان ئامادەکاری ئەم بەرهەمە، لە روونکردنەوەیەکدا بۆ سولی ئۆن وێب دەڵێت، "بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە کار دەکەم بۆ تەواو کردنی ئەم فیلمە، فۆرمێکی دیاری کراوم بەکار نەهێنێناوە لە گێڕانەوەیدا"، بەڵکو هەوڵدەدات شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو  لە پێکەوە لکاندنی بەشەکاندا بەکار بهێنێت. بۆ ئەم مەبەستە سودی لە ئەزمونی تەکنیکی خۆی لە بواری فۆتۆگرافی و سینەماتۆگرافی وەردەگرێت هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی ئەزمونی ئەکادیمی لە زانستی کۆمەڵگا و ئەنثرۆپۆلۆجی.
چاوپێکەوتنەکان و وێنا گرتنیان لە چەند شارێکی جیاواز لە ئەڵمانیا و کوردستان لە ماوەی سێ ساڵ لە نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ ئەنجامدراوە. 

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw