سولی ئۆن وێب
یۆنێسکو Unesco سالی 2016 بە سالی نێونەتەوەیی ئەرستۆتالیس راگەیاندووە
ئەرستۆ دانراوە بە ناسراوترین و بەکاریگەرترین فەیلەسوفی مێژوو، کە ئەمساڵ 2400 سال بەسەر لە دایکبوونیدا تێدەپەرێت.
یۆنێسکو سالی 2016 بە سالی نێونەتەوەیی ئەرستۆتالیس راگەیاندووە. بەم بۆنەیەشەوە چالاکی هەمەجۆرە، سیمینار، ۆرکشۆپ وکۆرو لە هەموو جیهاندا رێکخراوە. لە سالۆنیکی لە یۆنان لە ٢٣ مانگەوە گۆنگرەی جیهانی ئەرستۆ دەستی پێکردووە.
ئەرستۆ هیچ بوارێکی زانستی نیە، کە یان بۆخۆی رێگەوشوێنی بۆ دانەنابێت یان کاریگەری لە پێشخستنی و گەشەپێدانیدا نەکردبێت. ئەرستۆ دانراوە بە دامەزرێنەری لۆژیکی رۆژئاوایی، یەکەم کەس بووە بە سیستەماتیک بیری لە چەمکی ئێتیک (ئەخلاق) کردۆتەوە و خستویەتیە ژێر پرسیارەوە، هەروەها لە بواری جیۆلۆجی، تیۆری زمان، زانستی ئەدەب و زانستی سیاسەت بازی گەورەی ناوە، جگە لە لێکۆڵینەوەکانی لە بواری زۆلۆجی ( ئاژەلناسی).