سولی ئۆن وا بڕیارە لە ٢/٦/٢٠١٦ کۆنسیرتێک بۆ بروسک و هاوڕێکانی لە هۆڵی ئینستیتوتی کەلەپوری کوردی لە سلێمانی، کاتژمێر ٧ی ئێوارە ئەنجام بدرێت. ئەم کۆنسێرتە بۆ ژمارەیەک لە موزسیانی گەنجی بیانی ساز دەکرێت کە هەریەکێکیان لە باشترین ژەنیارەکانن لە ئەوروپا و بۆ یەکەم جارە دێنە باشوری کوردستان. لە راپۆرتێکی تایبەتی سولی ئۆن لەگەڵ بروسک و هاورێکانی چەند زانیارییەکتان بۆ دەخەینە روو. "هەمیشە نمایش کردن لە کوردستان بۆ من تایبەت بووە، چونکە کوردستان نیشتیمانمە." بروسک زەنگەنە بروسک زەنگەنە، ژەنیاری ڤایۆلەن کە یەکێکە لە بەژداربوان و سەرپەرشتیاری ئەم گەشتەی گروپەکەیە. بۆئەم کۆنسێرتە هەندێک لە هاوڕێ نزیکەکانی خۆی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی کۆنسێرتێک لە سلێمانی ئەنجام بدەن و هەروەها بۆ ئەوەی کوردستان پیشانی هاوڕێکانی بدات. بروسک کوردێکی دانیشتوی ئەوروپایە، خوێندنی ماستەر لە ووڵاتی سوید و دکتۆرای لە ووڵاتی سویسرا لە بواری موزیکدا تەواو کردووە. لە روونکردنەوەیەکدا بروسک دەڵێت، "ساڵانە نزیکەی ١٠٠ کۆنسێر ئەنجام دەدەم لە وولاتانی جیهان، بەلام ئەو کۆنسێەرتانەی لە کوردستان ئەنجامیان دەدەم تایبەتترینیانن. من لە ئەورپا لە دایک بوم و هەر لەوێش گەورە بوم، بەڵام کوردستان و کلتوری کوردی بەردەوام نزیکترە لە منەوە." "من بیستومە کە خەڵکی سلێمانی زۆر ئارەزوی چالاکی کلتوری دەکەن و حەزیان لە هونەرە،" بروسک ئەمە وەک چانسێک دەبینێت بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتەکەی لە شاری سلێمانی وە هیوادارە ئەمە ببێتە ئاڵوگۆڕێ کلتوری لەگەڵ ژەنیاران و هونەرمەندانی سلێمانی و زیاتر ئاشنا بێت پێیان. هەموو مانگێک بروسک سەردانی دیاربەکر، وەک خۆی دەڵێت "پایتەختی کوردستان" دەکات بۆ ئەوەی لە زانکۆدا وانە بڵێتەوە. لە رێگەی ئەمەوە دەیەوێت شتێک ببەخشێتەوە بە کۆمەڵگای کوردی. فێلیسیا ڤان دێن، ژەنیاری فلوت دەڵێت، "من هەرگیز پێشتر نەهاتوم بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام زۆر بەپەرۆشم کە خەڵکەکەی ببینم بەدڵنیاییەوە جیاواز دەبێت بۆمن. کە زانیم بۆ ئەوێ دەڕۆم پەیوندیم بە هاوڕێ کوردەکەمەوە کرد کە لە ووڵاتی هۆڵەندا دەژی، ئەو زۆر دڵخۆش بوو کە زانی من موزیک بۆ خەڵکەکەی ئەو دەژەنم. ئەمە بۆ من رێزە کە بتوانم هونەرەکەم پیشانی خەڵکی سلێمانی بەدم." بە بڕوای فێلیسیا موزیک باشترین رێگایە بۆ یەکتر ناسین و پێشبینی دەکات کە ئەم کۆنسێرتە ببێتە هۆی ئاڵوگۆڕی کلتوریی. سێرجیۆ کە خەڵکی بۆلیڤیایە و ژەنیاری پیانۆیە بە سولی ئۆنی ووت، "کاتێک زانیم دەچمە کوردستان بۆ کۆنسێرتێک گومانم نەبوو لە بڕیارەکەم. زۆر دڵخۆشبوم بەوەی موزیک بۆ خەڵکێک بژەنم کە لێکچوونەکانمان زیاترە وەک لە جیوازییەکانمان. دوودڵ نەبوم لە بڕیرەکەم، بۆ ئەمەش سوپاسی هاوڕێم بروسک دەکەم کە پێشتر کاری زۆرمان کردووە. وە هەردوکمان هەمان راوبۆچونمان هەیە لەسەر ئەوەی بەرهەمهێنانی موزیک رێگایەکە بۆ ئاخاوتن و ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگا." سێرجیۆ هیوادارە زیاتر ببەخشێت وەک لەوەی وەریدەگرێت، وە چاوەڕوانی ئاشنابونە لەگەڵ هونەرمەندانی کوردستان لەسەر ئاستێکی کلتوری. وەک خۆی دەڵیت "مەبەست لە موزیک، دروستکردنی پەیوەندی و دایەلۆگە بۆ ئەواننەی کە دەیانەوێت گوێ لە موزیک بگرن." وا بڕیارە تیمەکە لە رۆژی ١/٦/٢٠١٦ بگەنە سلیمانی و لە رۆژی ٢/٦ لە هۆڵی ئینستیتوتی کەلەپوری کوردی، کاتژمێر ٧ی ئێوارە کۆنسێرتێک ئەنجام بدەن. شایانی باسە ئەم کۆنسێرتە لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە و دەزگای میدیایی کوردسات سازدەکرێت.ئامدەبوون لە کۆنسێرتەکە لە رێگای بلیتەوە دەبێت، بۆ دەستکەوتنی بلیت دەتوانن سەردانی ناوەندی رۆشنبیری و هونەری ئەندێشە، ماڵی چالاک، کافتریای میلۆدی بکەن. "هیوادارین کە بتوانین کاتێکی تایبەت و ببەخشینە گوێگران کە گوێبیستی موزیکی کلاسیک دەبن لەلایەن ژەنیارانی جیهانییەوە، وە لە هەمان کاتدا چەند پارچە موزیکێکی میللی کوردی ئامادە کراوە بۆ ئامادەبوان." بروسک زەنگەنە