سولی ئۆن وێب ژنه‌كان له وێنه روونكراوه‌یه‌كانی سالی نیكسۆن نازانن كه ئێمه ده‌توانین بیانبینین. ئه‌وان به پۆزه‌وه ناوه‌ستن، پێناكه‌نن، یان ئه‌و كارانه ناكه‌ن كه جێی سه‌رنجه، ئه‌مه‌ش وای له كاره‌كانی نیكسۆن كردوه كه جوان بن. ژنان له جیهانێكدا ده‌ژین كه له رووی روخساره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت و هه‌میشه به ته‌نهای ده‌مێنێته‌وه. بینینی ئه‌و ژنانه‌ی كه گوێ ناده‌نه هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌وانه‌ی كه ورگیان نابه‌نه ناوه‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی پشتیان چه‌ماوه‌ته‌وه و لێوه‌كانیان قڵیشاوه له هونه‌ردا شتێكی جوانه، نوێیه و مانایه‌كی قوڵی هه‌یه. " ئه‌و ژنانه‌ی ده‌یانكێشم زۆربه‌یان له به شێكی خه‌یاڵی تایبه‌تی خۆمه‌وه هاتوون، هه‌رچه‌نده، هه‌ریه‌كێكیان، به رێگه‌یه‌ك یاخود زیاتر، ره‌نگدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆمه. دروسكه‌رانی پرۆژه‌كه‌م له‌شێكی بێ كه‌مو كوریان نیه یاخود خویه‌كی ته‌واویان نیه. ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ده‌وروبه‌ریان كه دروست ده‌كه‌م شوێنه‌كانی رۆژانه‌یه: توالێت، رێستۆرانت، ژورێكی نوستنی په‌رش و بڵاو. هه‌رچه‌نده ئامانجی من له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وێنه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رواڵه‌تی دنیاییه بۆ شتێكی تایبه‌ت كه شایه‌نی ته‌ماشاكردنه".