سولی ئۆن وێب
ئه‌مڕۆ له شاری بانه ڕێوڕه‌سمی یه‌که‌مین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کتێبی ئیبراهیم یوونسی به به‌شداری ده‌یان نووسه‌ری کورد له ئێران و هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به کار کرد. ئه‌مه یه‌که‌مین خه‌ڵاتی کتێبی کوردییه که ده‌یه‌وێت هه‌ر ساڵ سه‌رجه‌م کتێبه کوردییه چاپکراوه‌کان بخاته بواری لێکۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن.
لێدوانی فریا یوونسی ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی ئه‌م خه‌ڵاته سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه چوونی ئه‌م خه‌ڵاته:
وه‌ک سه‌رەتا چۆن بیرۆکه‌ی سازکردنی وه‌ها خه‌ڵاتێک سازبوو؟
لەم بوارەدا دوو مەسەلەی گرینگ لە ئارادا بووە، یەکه‌م رێز لێنان لە کەسایەتی گەورە و ناوداری کورد لە بواری ئەدەبیات و دیکەی بوارەکاندا، بۆ نموونه دوکتۆر ئیبراهیم یوونسی، بابەتی دووهه‌مئەوە بووه کە بە راستی ئاستی خوێندنەوەی کتێب لە ناو کورد-دا لە رێژەیەکی زۆر نزم دایه و پێویستە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشه بە هەموو نووسەرانەوە هەوڵ بدەین و پێناسەیەکی وەها ساز بکەین کە ببێتە هۆی ئاشت بوونەوەی خوێنەران و کتێبەکان.
له‌سه‌ر سیاسه‌تی خه‌ڵاته‌که بۆمان بلێن، ئه‌م خه‌ڵاته چه‌ند جۆری کتێب یان زاراوه‌ی کوردی دیکه وه‌ک شکاک و کوردی خواروو له خۆ ده‌گرێت؟
تێبینی ئێمە ئەمە بووه کە نە تەنیا هیچکام لە زاراوەکانی کوردی لەم خەڵاتەدا بێ بەش نەکەین، بەڵکوو هەموو ژانڕەکان و بوارە جۆراو جۆرەکانی ئەدەبیات و شاره کوردییه‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان لە ژێر ئەم چەترەدا کۆ بکەینەوە. بۆ بواری یەکەم (بەشداری زاراوە کوردییەکان) دەبێ خاکەڕایانە ئەوە بڵێم کە ئه‌مساڵ نەمانتوانی ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەین. ئەویش بە هۆی نەبوونی کات و دوورەدەستی دادوەران بۆ بەش بە بەشی هەموو زاراوەکان، بەڵام دڵنیام لەوەی کە ساڵەکانی دیکە هەموو زاراوەکان دێنە نێو ئەم بازنەوە و رێز لە داهێنانەکانییان دەگیرێت.
به‌ڵام بۆ ئاوڕ دانەوە لە بەشە جیاوازەکانی ئەدەبیات، وەکوو رۆمان، چیرۆک، شێعر، وەرگێڕان و ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و فەلسەفی و هتد، دارای ئه‌وه‌نده سامان هه‌ین کە جێی ئەوە ببێته‌وه که هەر کام لەم بەشانە جیاواز تەماشای بکرێت و بە دەستەیەکی سەر بە خۆی نووسەران و توێژەران، دادوەری بکرێن. بۆ نموونە ڕەنگە زۆر کەس پێی وابێت کە ژانڕی رۆمان و چیرۆک دەکرێت جیا نەبن و وەکوو یەک دادوەری بکرێن. بەڵام ئەوەی مێتۆدی ئەدەبیات هەتاکوو ئیستە پێی سەڵماندووین، ئەوە بووە کە ئەم دوو ژانڕە لە بنەڕەتدا لێک جیان.
یان لە بەشی وەرگێڕاندا ئێمە وامان بە باش زانی کە ئاوڕ لە هەر دوو لایەنی وەرگێڕان لە ئەدەبیاتی کوردی، بدەینەوە. چ ئەو کتێبانەی لە زمانەکانی دیکەوە کراون بە کوردی و چ ئەو کتێبە کوردییانەش کە بۆ سەر دیکەی زمانەکانی جیهان گوازراونەتەوە.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کتێبه‌کان چۆن بوو، بۆ نموونه زۆر خه‌ڵاتی کتێبی ساڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی کاتی باشیان ببێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کان و په‌له‌ی تێدا نه‌کرێت،کتێبی یه‌ک ساڵی پێشتر له خۆیان ده‌که‌نه بابه‌تی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیان...
هەموومان ئەو شتە دەزانین کە نرخی بە ڕێوە بردنی هەر کۆڕ و فستیڤاڵ و بەرنامەیەکی لەم چەشنەلە هەر شوێنێکی دنیا، نرخێکی ماددی نییە، بەڵکوو ئەوەی کە باشترین دەور دەگێڕێت لەم مەسەلەدا، هەڵبژاردنی دادوەرەکانی خەڵاتە. به‌م لێژنه‌ی دادوه‌رییه‌ی که خه‌ڵاته‌که هه‌ڵیبژارد، دڵنیام ئاستی زانستی خەڵاتی کتێبی کورد پێگە و بایه‌خی خۆی دەکاتەوە. لێژنەی زانستی خەڵاتی کتێبی د.یوونسی هەوڵی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ساره‌ی بووه، واتا هەڵبژاردنی دادوەرانێک کە ئاستی زانست و ئەمەگیان بە ئەدەبیاتێکی شلگێڕانه و ڕاستەقینە بە هەموو کورد سەلمێنراوە.
له سه‌ر لۆگۆی خه‌ڵاته نووسراوه "خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی کتێبی کوردی ئیبراهیم یوونسی" ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئێمه له نێو زمانه‌کانی دیکه‌دا لۆگۆی "خه‌ڵاتی کتێبی ساڵی فڵانکه‌س"مان هه‌یه، واتا پێشه‌کی (ئه‌ده‌بی) پێوه نییه چون ره‌نگه دوا ڕۆژ به‌شی لێکۆڵینه‌وه‌ی ساڵانه له کتێبه فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت زانستییه‌کانیش به خه‌ڵاته‌که زیاد بکرێت و ته‌نها ئه‌ده‌بی نه‌بێت،به‌ڵام به‌م لۆگۆیه و شوناسی(ئه‌ده‌بی) لۆگۆکه ره‌نگه نتوانن وه‌ها کارێک بکه‌ن؟
بەڵێ وایە، ئێمە دەتوانین له ساڵانی داهاتوودا، تەنانەت کتێبی زانستی و کۆمەڵایەتیشی پێ زیاد بکەین و ئەو کات ئەو شوناسه ئەدەبییە لا دەبەین و دەیکەینە خەڵاتی کتێبی کوردی ئیبراهیم یوونسی، بەڵام ئه‌مساڵ بەم جۆرە دەتوانین دەور لە سەر ئەم ئەرکە ببینین. ئەوەش کە بە ناوی ئیبراهیم یوونسیەوە بە کتێبی زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و تەنانەت ئابووریش خەڵات بدرێت، نابێتە کێشە و بۆ سەڵماندنی ئەم بابەتەش هێنانەوەی ناوی نۆبێل بۆ نموونە خراپ نییە کە نۆبێل کەسێکی کیمیازان بووە، بەڵام ئیمرۆ خەڵاتەکەی بە زۆرێک لە بوارەکان دەدرێت. خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی یوونسی و نۆبێل جیاوازیان نییه، واتا ئێمه له ژێر چه‌تری که‌سایه‌تی که‌سانی وه‌ک نۆبێل و یوونسی کۆده‌بینه‌وه تاکوو رێز له ماندووبوونی نووسه‌رانی هه‌موو بواره‌کان بگرین.
شایانی باسه که ڕێوڕه‌سمی یەکەمین خەڵاتی نێونەتەوەیی کتێبی کورد له میانی ڕۆژانی ۱۱ و ۱۲‌ی جۆزەردان له شاری بانه و هۆڵی سه‌ره‌کی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی بانه به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیار وایه تاکوو هه‌موو ساڵێک ئه‌م خه‌ڵاته ئه‌نجام ببێت.