سولی ئۆن وێب کاتێک بێرلین وەک فۆتۆگرافەرو سینۆگرافەری بواری جل و بەرگ کاری دەکرد تا رادەیەکی زۆر پەیوەستیان کردبوو بە سروشت و بابەتە هەبووەکانەوە بۆیە هەمیشە لە سیاقێکدا ماوەتەوە. بەڵام ئەو دەڵێت ئەم کارە هاوارێکی ناوەوە بوو کە هەمیشە بەدی دەکەم لەو نێوەندەی کاری تێدا دەکەم و جیهانیش هەمیشە لە نێوان سپی و رەشدا دەناڵێنێت. جێگەی باسە ئەم کارەی بێرلین گفتوگۆیەکی کراوەی لە نێوەندی نمایشی جل و بەرگ و نواندندا دروست کردووە و دوا بە دوای ئەو ریکلامانە هات کە گاڵتە بە بەشێک لە مرۆڤایەتی دەکات لە پێناو بازاڕدا. سەرچاوە: EventCulture