سولی ئۆن وێب دەستپێک بەم پرۆژەیە پێویستی بەو کاتەبوو لەگەڵ خۆمدا ریکی بخەم، هەروەها دەمەوێت وینەیەک بنیات بنێم لەسەر پەیوەندی سۆزداری چونکە لە دوای پەیدابوونی وێنەی سێلفی سۆزداری چووە قۆناغێکی ترەوە. دوای دابرانێکی زۆر گەشتم بەوەی دەبێت گۆڕانکاریەک ڕووبدات لە کارەکانمداو پەیوەست بە ژیانی خۆم چونکە پرسیارەکە لەسەر خۆمە و هیچ خۆشیەکیش نەماوە لە ژیانمدا. بۆیە دەستم کرد بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک کار و دواتر پێچەوانەی وێنەی خۆیی بووە بیرۆکەی پرۆژەیەکی نوێ لەلام وەک چۆن دەربڕینێکیشە سەبارەت بە هەستی کەسەکان بەرامبەر بەیەک لەم دونیا نوێیەدا. ئەم پرۆژە وەک کارێکیش دەبینرێت بۆ مامەڵەیەکی دەروونی چونکە پرسیارەکان بەرەوڕووی خۆمان دەبنەوە، دواتر متمانە بۆ خۆبونێکیش دروست دەبێت. لەکۆتایدا گەشتم بەوەی بڵێم: هەموو کۆمەڵگا بە جێیانهێشتم دەڕۆم هەموو تاکێک هەموو کۆمەڵگا بەجێیدێڵن هەموو کەسێک هسین وانگ فۆتۆگرافەر و هونەرمەندی تایوانیەو لە برۆکلین نیشتەجێیە و لە ئێستادا وەک جۆرێکی نوێ لە کارکردن لەسەر خود و دەوروبەر و پرسیارکردن لە کۆنتێکستی ژیان سەرقاڵی چەند پرۆژەیەکە و یەکەم پرۆژەی خۆی بە ناوی پێچەوانەی وێنەی خۆیی تەواو کردو کۆمەڵێک وێنەی لێ نمایش کرد. سەرچاوە: weHsin