سولی ئۆن وێب هه‌موو كه‌سێك رێگه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه كه جیهانی پێ ده‌بینێت، هه‌ندێك شت باز ده‌دات بەسەر كه‌سه‌كاندا، هه‌ندێكی تر تێی ده‌په‌رێنن، هەروەها رووه‌كانیان له هه‌موو شوێنێكیش ده‌بینرێت. كاتێك ته‌ماشای كه‌سه‌كان ده‌كه‌م، هێمای جوانیه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستمه‌وه، و هێڵه تایبه‌ته‌كانیان ده‌دۆزمه‌وه. من ته‌نها به‌م شێوه‌یه ده‌ژیم، له‌به‌رئه‌وه زۆر سروشتیانه‌یە. هه‌مووی ئه‌و شتانه‌ی له وێنه‌ی فۆتۆگرافیدا ده‌یانبینمه‌وه دروستكردن نییه، ته‌نها رێگه‌یه‌كه هاوشێوه‌یه بۆ پیشاندان و بینینی چینی زۆر له بابەتەکان. پێموایه ئه‌وانی تریش پێویسته هه‌ست به‌هه‌مان رێگه بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆكاره‌یە كه هه‌ست به راستی و گێرانه‌وه و بینینی وێنه ده‌كه‌ین به‌م رێگه‌یه. Alana Dee Haynes فۆتۆگرافه‌رێكی ئه‌مه‌ریكیه له برۆكلین داده‌نیشێت و كار ده‌كات.