سولی ئۆن وێب هونه‌رمه‌ندی ئۆكرانی Nazar Bilyk په‌یكه‌رێكی بالا به‌رزی به به‌رزی 6 پێ دروست كرد " باران" هه‌روه‌ك دورشمێكی په‌یوه‌ندیەکە لە نێوان مرۆڤ له‌گه‌ڵ سروشتدا، و گفتوگۆ له‌نێوان مرۆڤ و جیهانی ده‌وروبه‌رمان. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م په‌یكه‌ره برۆنزه‌ی ته‌ماشای سه‌ره‌وه ده‌كات وه‌سف نه‌كراوه. و دڵۆپێكی بارانی شوشه‌ی زه‌به‌لاح له‌سه‌ر ده‌م وچاوی داندراوه. ئه‌م تۆپه گه‌ردونیه له شوشه‌یه‌كی روون وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هاوسه‌نگی بكات به ته‌واوه‌تی، شێوه‌یه‌كه له پارانه‌وه‌ی ئارام كه رووده‌دات له نێوان دڵۆپه ئاوه‌كه‌و فیگه‌ره ته‌نیاكه. هه‌روه‌ها ئه‌م " دڵۆپه بارانانه هێمایه‌كه بۆ گڤتوگۆ كه مرۆڤ به كۆمه‌ڵێكی جیاوازی ته‌واو له شێوه‌كانی ژیان ده‌به‌ستێته‌وه" و ده‌ڵێت" ئه‌م فیگه‌ره له‌شێكی نارێك و كونداری هه‌یه كه به ئاسانی ده‌توانرێ تێببه‌په‌رێ و په‌یوه‌نده به وشك بوونی زه‌ویه‌وه، كه ئاو هه‌ڵده‌مژێت. له‌م كاره‌دا یاری له‌گه‌ڵ قه‌باره ده‌كه‌م، كه وا له دڵۆپه‌كان گه‌وره بن و كه به‌س بێت بۆ به‌راورد كردنی نێوان مرۆڤ و مێروویه‌ك، له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌شێكه له سروشت. زیاد له‌وه‌ش، ئه‌م كاره گرنگیپێدانه به پرسیاری كارلێكردن و زه‌حمه‌تی ژیانه له نێوان مرۆڤ و ژینگه".