سولی ئۆن وێب " ئێمه دیكۆرێكی نوێی سه‌ر شه‌قاممان دروست كرد له حه‌وزی جل شۆر بۆ فیستیڤاڵی ساو پیدرۆ له شاری كامارا دی لۆبۆس، دورگه‌ی مادیرا، پورتوگال. كاره‌كه نزیكه‌ی 6 مانگی خایاند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی 133 جل شۆر" زۆربه‌ی جل شۆره‌كان له شوێنی تایبه‌تی پاشه‌رو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دۆزیمانه‌وه، و هه‌ندێكیشیان له‌لایه‌ن كه‌سانه‌وه پێشكه‌شمان كرد كه چیتر پێویستیان نه‌بوو و به‌كاریان نه ده‌هێنا. له سه‌ره‌تادا ئێمه ئامانجمان 100 حه‌وز بوو، به‌ڵام به هاتنی رێژه‌یه‌كی زۆر له جل شۆر ئامانجمان زیاتر بوو. "ئێمه رێكخراوێكی كلتوری پێكه‌وه‌ین Teatro Metaphora – associação de amigos das artes، و یه‌كێك له ئامانجه‌كانمان پاڵپشتی كردنی ژینگه‌یه و به‌رپرسیارێتیمانه به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كان".