سولی ئۆن وێب
بڕیاره ٢٣ی ئه‌م مانگه، ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس، كۆمه‌ڵێك كتێبی نوێ بخاته ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه؛ یه‌كێك له‌و كتێبانه، كه له وه‌رگێڕانی ژیوار جه‌وهه‌ره، ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌ی ڕۆمانووسی ئه‌مه‌ریكی جۆن گرینـه: هه‌ڵه‌ی ناو ئه‌ستێره‌كانی به‌ختمان. هاوكات، سه‌رجام داهاتی ئه‌م كتێبه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیواـی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بێت.
ڕۆمانی هه‌ڵه‌ی ناو ئه‌ستێره‌كانی به‌ختمان ساڵی ٢٠١٢ بڵاوكراوه‌ته و تا ئێستاش بۆ نزیكه‌ی په‌نجا زمانی جیهانیی وه‌رگێڕدراوه. ڕۆمانه‌كه ده‌رباره‌ی گه‌شتی ژیانی دوو گه‌نجی توشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه؛ حیكایتخوان و شاكاره‌كته‌ری ڕۆمانه‌كه ناوی هه‌یزڵـه و ته‌مه‌نی ١٦ ساڵه، له گرووپێكی پشتگیریی تایبه‌ت به توشبووانه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ كوڕێك به ناوی ئۆگه‌ستس، ١٧ ساڵ، په‌یداده‌كات. كتێبه دڵخوازه‌كه‌ی ئه‌وان ڕۆمانێكه به ناوی ئازارێكی مه‌زن؛ ڕۆمانه‌كه كۆتایی نییه و له ناوه‌ڕاستی چیرۆكه‌كه‌وه كۆتایی پێ دێ- وه‌ك ژیانی كه‌سێك كه ده‌مرێت، كه هیشتا زۆر شت ماوه بیڵێت و ئه‌نجامی بدات- هه‌یزڵ و ئۆگه‌ستسـیش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌وه بزانن كه چی به‌سه‌ر كاره‌كته‌ركانی ناو ڕۆمانه‌كه‌دا دێ دوای كۆتایی هاتنی ئازارێكی مه‌زن... له‌م كاته‌دا، هه‌ردوو كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌م پرسیارانه‌یان له لا دروست ده‌بێ، ئایا دوای كۆتایی هاتنی ژیانی مرۆڤه‌كان، دوای مردنیان، چی‌یان به‌سه‌ر دێ؟ ئایا شتێك هه‌یه به ناوی 'ژیانی دوای مردن'؟
هه‌روه‌ها، یه‌كێكی تر له هۆكارانه‌ی وا ده‌كات ئه‌م ڕۆمانه جیاواز بێ، ئه‌و ته‌كنیكه‌یه كه نووسه‌ر ڕۆمانه‌كه‌ی پێ نووسیوه: زۆر نزیكه، خوێنه‌رێك كه ڕۆمانی هه‌ڵه‌ی ناو ئه‌ستێره‌كانی به‌ختمان ده‌خوێنێته‌وه، هه‌مان ئه‌و هۆگرییه‌ی بۆ دروست ببێ كه هه‌یزڵ و ئۆگه‌ستس بۆ ڕۆمانێكی ئازارێكی مه‌زن هه‌یانبووه؛ تۆش نازانیت كه هه‌یزڵ دوای كۆتایی هاتنی ڕۆمانه‌كه چی به‌سه‌ر دێ. هه‌روه‌ها، به‌شێوه‌یه‌كیی ئاسانكراو تێكه‌ڵكردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئێكزیستێنشیاڵیزم و ئه‌بزێڕدیزم به ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كه هۆكارێكی تره.
جۆن گرین، له ساڵی ١٩٧٧ له ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، یه‌كێكه له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی لاوان له ئه‌مه‌ریكا و جیهاندا و خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی گرنگه، له‌وانه، خه‌ڵاتی پرینتز و خه‌ڵاتی ئێدگار. له ساڵی ٢٠١٤، نووسه‌ر یه‌كێك بووه له ١٠٠ كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی جیهان، به‌پێی ڕۆژنامه‌ی تایمز. هه‌روه‌ها، جگه له‌و ڕۆمانه، خاوه‌نی چوار ڕۆمانی دیكه.
دەربارەی ڕۆمانەکە لە ڕۆژنامە جیهانییەکان:
"تێکەڵەیەک لە دڵتەنگی، جوانی، فەلسەفە و گاڵتەبازی. جۆن گرین خۆشەویستی ڕاستەقینەمان پیشان دەدات... ئەم کتێبە لە خۆرئاوابوونی هەر کەنار دەریایەک ڕۆمانسیترە." نیو یۆرک تایمز
''له هەموو ڕووەکانەوە، هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان کتێبێکی نایابە.'' بووکلیست
''کتێبەکانی جۆن گرین نموونەیەکی باشن بۆ وەڵامی ئەوەی کە بۆچی زۆرینەی خوێنەرە گەورەساڵانەکان، ئەدەبیاتی
نێوەجەوانان بۆ ئەو چیژ و ئاسودەییە دەخوێننەوە، کە پێشوتر لە خوێندنەوەی ڕۆمانێکی ئاسایی وەریان دەگرت.'' تایم
