سولی ئۆن وێب
ئازەر عوسمان
لە مانگی ٩ی ٢٠٠٧ لە کۆڵۆمبیا کۆلێژی (سیبا) بۆ پەیوەندی نیودەوڵەتی کە کۆلێژێکی نوێ بوو لەهەمان کاتدا کۆرسیکی نوێی راگەیاند بە ناوی میدیای نوێ و پەیوەندی و گەشەکردن، لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر نیلسۆن رێکخرا کە تایبەتمەند بوو لە بواری پەیوەندی نێودەوڵەتی و میدیا.
بیرۆکەی ئەم پرۆژە لەلایەن نیلسۆنەوە بۆ هاوکاری وڵاتانی هەژار و تازە پیگەشتوو بوون و دواتر تیۆرەکانی و کارەکانی لەرێگەی کاری خۆبەخشییەوە لە وڵاتانی دابراو لە نوێگەری بڵاو دەکردەوە.
ئەم کۆرسە و بیرۆکەکە گەشەی کردوو بووە پێگەیەکی سەرهێڵ تا زۆرینە بەشدار بێت تێیداو لە رێگەیەوە بیرۆکەو کاری میدیای نوێ و گەشەکردنی پەیوەندی نێوان خەڵک و تەکنەلۆجیا بگوازرێتەوە، بۆ ئەو وڵاتانەی رووبەروی جەنگ و نەهامەتی دەبنەوە و ئەم گەشەکردنە نەبووەتە تیۆرە لەلایان.
گەر لەسەرەتاوە بیر لەم پرۆسەیە بکەینەوە بەشیکی زۆری جیهان بەدەست فەقیریەوە دەناڵێنن لە کاتێکدا نوێبونەوەو میدیای نوێ بەردەوامە لە پێشکەوتن، بۆیە دەبێت میدیای نوێ لە رێگەی خۆیەوە خزمەت بکات بوار بکاتەوە بۆ ژیان و کار.
ئەم پێگەیە لە سەرەتادا سنووری کارەکانی برەو پێداو توانی لە کۆمەڵێک وڵاتی جیاوازدا کار بکات وەک (رواندا، سرلانکا، نێجیریا، میانمار، پاکسان، کینییا، چین، بەنگلادش) و توانی کاریگەریەکی باش جێبهێڵێت، پەیوەندی لە نێوان خەڵکدا دروست بکات، هەلی کار و پەیوەندی لەو ناوچانەدا دروست بکات هەروەها گەیەنەرێک بێت لەبەرامبەر ئەو بارودۆخەی پێیدا تێپەڕدەبن چی لە جەنگ بێت یاخود نەهامەتی و رووداوەکان.
کاتێک ئەم بابەتەم بینی ئەو پرسیارە دروست بوو ئایا ئەم کۆمەڵگای ئێمە کوردستان بە گشتی تا چەند کاری بۆ ئەو نیشاندانە کردووە یاخود بە دیوێکی دیدا ئامانجە گشتیەکەی لەبەرچاوگرتووە بۆ ناساندنی بارودۆخ و یەک لە دوا یەکی ئەو قەیرانانەی رۆژانە دروست دەبێت.
هەرچەندە ئێمە ئەزمونێکی جیاوازترمان هەیە وەک لەم وڵاتانە کە تەواوی کەرەستە لەم ناوچانە بەردەستە بەڵام هیچ کات ئەوە دروست نەبووە کە بەکارهێنەری ئێمە کێیەو ئامانجی چییە بۆیە هەمیشە وەک کاڵایەک و یاریەک مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بەشیکی سەرەکی میدیای نوێ دروستکردنی ئەو پەیوەندیە جیهانییەیە لە نێوان تاکەکاندا ئاڵوگۆڕی بەرهەم و زانینەکانە، نوێکردنەوەی داتاکانە، بەخشینی زانیارییە، کۆنسێپتە بۆ ژیان و رێکخستنی پرۆسەکان کە لەتەواوی ژیاندا روودەدەن.
بۆیە دەگەرێمەوە سەر ئەو پێگە بچوکەی کە دیزاینێکی ساکارو ئاسایی هەیەو لە دەربارەی خۆیاندا دەنوسن (مۆبایلەکان دەتوانن هاوکاری جوتیارێک بن بۆ فرۆشتنی کەرەستەکانیان لە بازاڕدا، ئەنتەرنێت دەتوانێت هاوکاری slum dwellers واتە هەژارنشینەکان بێت بۆ دۆزینەوەی کار، بەرنامەکانی جوانکاری و شیوازی ژیان دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن لەسەر لادێ و خیڵەکان لەبەرامبەر مامەڵەکانیان لەگەڵ کچان و کوڕان، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانێت هۆکارێک بێت و تەوژمێک بێت هەلی خوێندن و هاوکاری بۆ خویندکاران برەخسینێت.
دواجار میدیای نوێ دەبێتە هۆکارێ بۆ گرەنتی کردنی گەیاندنی دەنگە جیاوازەکان و بینینە جیاوازەکان لەسەر ئاستی جیهان. ئەوەی پێویست دەبێت ئەو جۆرە لە مامەڵە کردن و بەکارهێنانەیە کە پێویستە تاک بە ئاگایی و هەبوونی پرسیارەوە بەکاری بهێنێت.
سەرچاوە:
- A review of the impact of new media on public relations، Melanie James، University of Newcastle, Australia، P148 -
- www.columbia.edu -
- ROLE OF NEW MEDIA COMMUNICATION TECHNOLOGIES، Global Media Journal، Summer Issue/June 2014، P 10