سولی ئۆن وێب له ساڵی 2013 دا فۆتۆگرافه‌ر موراد عوسمان رێگه‌یه‌كی زۆر داهێنه‌رانه‌ی دۆزیه‌وه بۆ به‌ڵگه‌نامه‌كردنی گه‌شته‌كانی به ناوی follow me to له‌گه‌ڵ هاورێ كچه كه‌ی(خێزانه‌كه‌ی ئێستای). چه‌ند ساڵێكی جیاواز كه هاورێكه‌ی ده‌ستی درێژ كرده‌وه‌و به جیهاندا گه‌شتی پێ كردوه. ئه‌م خاڵه بێهاوتایه‌ی روانین هانی خه‌ڵكانی تری دا كه به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مان وێنه‌كانیان بگرن. هه‌ندێكجار ئاوازی رۆمانسی و خه‌ون ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ردوو ژن و مێردی تایوانی هه‌مان شێوه‌ی به‌ناوبانگی وێنه‌ی follow me to به‌كارهێنا، به‌ڵام تویستێكی تایبه‌ت به خۆیان بۆ زیاد كرد له‌كاتی به‌سه‌ر بردنی گه‌شته‌كه‌یان له هاوای. له كاتێكدا عوسمان زۆر به ئارامی پشت خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كه‌وێت، لو زۆر به ئاسوده‌ی ناروات، وه ئه‌ویش به نه‌رمیه‌وه‌ی ده‌ستی ناگرێت و بروات. له جیاتی ئه‌مه، شین قژی، گوێی، ته‌نانه‌ت لووتی راده‌كێشێت. هه‌موو دورگه‌كه ده‌گه‌رێن. له هه‌مان كاتدا، لو ده‌ربرینی جیاواز ده‌كات كه به دڵنیاییه‌وه ده‌تكاته پێكه‌نین. وێنه‌كانی ئه‌م دوو خۆشه‌ویسته له‌وانه‌یه جوانترین و دڵرفێنترین وێنه‌ی گه‌شت نه‌بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه خۆشیه‌كه‌ی وێنه‌گرتنی كه‌سه‌كانه له‌كاتی گه‌شت كردنیان و تۆره میدیاییه‌كان ئاوه‌دان ده‌كاته‌وه.